كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی تری نه‌وت و گازی له سنووری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له‌میانه‌ی به‌رده‌وامی پرۆسه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین توانرا كێڵگه‌یه‌كی تری نه‌وت گاز بدۆزرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی
ئێران "سالح هندی" له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، ئێسته له سێ بواری گرنگ كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامین له‌سه‌ری، یه‌كه‌میان دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نوێ و كانی نوێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وته له ئێران.
ئاماژه‌ی دا، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌یش سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌یش كارێكی دڵخۆشكه‌ر و گرنگ بوو كه توانیمان له دوو ساڵ گه‌ڕان و پشكنین یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی سروشتی وڵات به‌رزتر بكه‌ینه‌وه، به دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نوێ.
هندی گوتی، كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت و گازی سروشتیمان دۆزیوه‌ته‌وه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی شوێنی كێڵگه‌كه و بڕی یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی سروشتی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران گوتی، ورده‌كاری دۆزینه‌وه و شوێن و یه‌ده‌گی دواتر بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و دنیا ئاشكرای ده‌كات.