بە وێنە نمایشكارانی 2018.. كاميان زۆرترین داهاتی هەیە؟

:: AM:11:19:18/12/2018 ‌
ئەوان بەسەر بەناوبانگترین تەختەی  شانۆ لە دنیادا نمایش دەكەن و وێنەكانیان لە بەرگی دیارترین گۆڤارەكانی دنیا دەدرێت، لە شەقامە گشتییەكانیش زۆرترین هەوادارایان هەیە و سەتان سێڵڤییان لەگەڵ دەگیرێت، ئەوان نمایشكاری جلوبەرگن و ساڵانە ملیۆنان دۆلار داهاتیان هەیە.

بەگوێرەی نوێترین پۆڵینی گۆڤاری فۆربیسی تایبەتمەند ریزبەندی خاوەنی زۆرترین داهات لە دنیادا لەناو نمایشكارانی جلوبەرگی ژنان بەمجۆرەیە:
1-كیندال جینیر داهاتی ساڵانەی 22 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
2- كارلی كلوس داهاتی ساڵانەی 13 ملیۆن دۆلارە.
3- روزی هانتینگتونوایتلی داهاتی ساڵانەی 11 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
3- كریسی تیگی داهاتی ساڵانەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.
4- جیزیل باندشن داهاتی ساڵانەی 10 ملیۆن دۆلارە.
4- كارا دیفلین داهاتی ساڵانەی 10 ملیۆن دۆلارە.
5- جیجی حەدید داهاتی ساڵانەی نۆ ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
5- بیلا حەدید داهاتی ساڵانەی هەشت ملیۆن و 500 ملیۆن دۆلارە.
6- جۆن سمولز داهاتی ساڵانەی هەشت ملیۆن و 500 ملیۆن دۆلارە.
7- دوتن كروس داهاتی ساڵانەی هەشت ملیۆن دۆلارە.






















وشە - فه‌رمان سادق