وێنە.. تویۆتا پێشبڕكێیەك بۆ منداڵان دەكاتەوە

:: AM:11:29:18/12/2018 ‌
كۆمپانیای تۆیۆتا لە لقی هەرێمی كوردستان پێشبڕكێیەك بۆ منداڵان ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی دروستكردنی باشترین بیرۆكە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی تویۆتا لەلایەن منداڵانەوە لەسەرتاسەری دنیادا.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی كانوونی یەكەم، كۆمپانیای تویۆتا جارێكی تر پێشبڕكێیەك بۆ منداڵانی جیهان ڕاگەیاندوو و منداڵانی هەرێمی كوردستان ئەتوانن بەشداری تێدا بكەن و ناوی براوەكانی و وێنەكانی ساڵای ڕابردوو بڵاو كردەوە.

كۆمپانیای تویۆتا بڵاو كردۆتەوە، دوازدەهەمین پێشبڕكێی هونەری ئۆتۆمبێلی خەونی تۆیۆتا ساڵی  ڕابردوو ئەنجامدرا و بۆ ئەمساڵیش ئەنجام دەدرێت.

ئاشكرایان كردووە، ئیستە بۆ بەشداری كردن لە سیانزەمین پێشبڕكێی هونەری ئۆتۆمبێلی خەونی تۆیۆتا منداڵەكانتان بهینن بۆ سەردانی پیشانگاكانی جیهان مۆتۆرز بۆ وەرگرتنی فۆرم و پێداوستی وێنەكێشان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك.

ئاماژە دراوە، ئەو پێشبڕكێییە بۆ منداڵەكانە بەشداری پێكردنیان لەم پێشبركێە كە لەسەر ئاستی ناوەخۆیی ودنیادا ئەنجام دەدرێت لەرێگای جیهان مۆتۆرز بریكاری ڕێپێدراوی تۆیۆتا.

ساڵانە كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی پێشبڕكێییەك بۆ منداڵان لەسەرتاسەری جیهان ئەنجام دەدات بەمەبەستی وەرگرتنی هزری منداڵان لەسەر ئۆتۆمبێلەكان و ئاواتی منداڵان بۆ ئۆتۆمبێلەكانی تویۆتا.





















وشە - رامیار جەواد