عێراق هەموو بەرهەمی نەوتی 2019 دەفرۆشێت

:: PM:12:12:18/12/2018 ‌
كۆمپانیای سۆمۆ رای گەیاند تەواوی بەرهەمی نەوتی عێراق بۆ ساڵی 2019یان فرۆشتووە، بە جۆرێك 67%ی بۆ بازاڕەكانی ئاسیا و 20%ی بۆ ئەوروپا و 13%ی بۆ بازاڕەكانی ئەمەریكا، بەڵام بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە نرخی گرێبەستەكانی ئاشكرا نەكردووە.

عەلا یاسری بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاڕ كردن و فرۆشتن و هەناردە كردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ئاشكرای كرد كە گرێبەستیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك كردووە و تەواوی بەرهەمی نەوتی ساڵی 2019ی عێراق فرۆشراوە.
روونی كردەوە 67%ی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی ئاسیا و 20%ی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و 13%ی بۆ بازاڕەكانی ئەمەریكا لە رێگەی چەند كۆمپانیایەك فرۆشراون.

بەڕێوەبەری سۆمۆ گوتی "نەوتەكە بە نرخێكی زۆر باش فرۆشراوان بە بەكارهێنەران، كەمترین داشكاندنیشی بۆ كراوە، بە جۆرێك نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بەشێوەی مانگانە دەستنیشان دەكرێت بەگوێرەی نرخی بازاڕ".
یاسری ئامادە نەبوونی نرخی گرێبەستەكە ئاشكرا بكات، بەڵام ئاماژەی بەوەدا فرۆشتنی تەواوی نەوتەكە ئابووری نیشتمان و بودجەی دەوڵەت بەهێز دەكات.

جێی باسە پێشبینی دەكرێت بۆ 2019 عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت كە 250 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستانە.



وشە - فه‌رمان سادق