گۆرانیبێژى ناسراو شێركۆ تاڵب نوێترین كلیپى گۆرانیى خۆی به ناوی "پرسیار" بڵاو كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كه هه‌وادارانی چاوه‌ڕێی بوون.
ئه‌مڕۆ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپه نوێیه‌كه‌ى، گۆرانیبێژى ناوبراو له سوویده‌وه به "وشه"ى راگه‌یاند: پرسیار، ناوى نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانى بڵاوكراوه‌مه و تازه بڵاوم كردووه‌ته‌وه و هیوادارام وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی پێشووم ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانم.
گۆرانیی "پرسیار" شیعری كامه‌ران بوكرییه و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شێركۆ تاڵب خۆیه‌وه دانراوه و هه‌ردی عومه‌ر كاری ده‌رهێنانی له وڵاتی سووید بۆ ئه‌نجام داوه.
جێی ئاماژه‌یه، شێركۆ تاڵب ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی درێژه له بواری هونه‌ر كار ده‌كات و ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌رهه‌می كه‌مه، ئه‌مه‌ش به‌شێی بۆ ئه‌و باره ته‌ندرووستییه نا هه‌مواره ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێش چه‌ند ساڵێك پێوه‌ی ده‌ناڵاند و دواتر ڕزگاری بوو.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى