مانچستەر یونایتد راهێنەرێكی نوێی بۆ شوێنی مۆرینۆ دامەزراند

:: PM:01:40:18/12/2018 ‌

ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی ناوی ئەو راهێنەرەی ئاشكرا كرد كە بۆ یارییەكانی داهاتوو لە شوێنی جۆزێ مۆرینۆ راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەكات.

چەند سەعاتێك پێش ئێستا بەفەرمی یانەی مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی مۆرینۆی راگەیاند بەهۆی ئەنجامە خراپەكان بەتایبەتیش شكستە مێژووییەكەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر یانەی لێڤەرپوول لە گەڕی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی مانچستەر یونایتد بەشێوەی كاتی ماریكل كاریكی وەك راهێنەری یانەكە تا كۆتایی ئەم وەرزە دیاری كردووە.

كاریكی ئەفسانەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد لە سەرەتای ئەم وەرزەوە وەك یاریدەری مۆرینۆ دامەزرابوو دوای ئەوەی وازی لە یاریكردن هێنابوو.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە یانەی مانچستەر یونایتد لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا بەفەرمی كاریك وەك راهێنەری نوێی یانەكەیان رادەگەیەنن و (كیرۆن ماكینا)ش یاریدەری دەبێت.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م