به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، ئاسكێكی كێوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس به برینداری دۆزرایه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له سنووری چه‌مچه‌ماڵ، ئاسكێك به برینداری ده‌دۆزرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پۆلیسی دارستان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ڤیت گرین"ی ناحكوومی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌كرێت.
پۆلیس ئاشكرای كردووه، پاش ئه‌نجامدانی تیشك و ڕێكاری چاره‌سه‌ر، ده‌ركه‌وت ده‌ستێكی شكاوه، بۆیه زۆر به‌خێرایی كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام درا.
ئاماژه دراوه، له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستان به نوسراوی فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان كرا له چه‌مچه‌ماڵ تا به‌ووردی خزمه‌ت و چاودێری بكرێت و تا چاك ده‌بێته‌وه و له‌ئێسته‌دا له‌ژێرچاودێری دایه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان سێ ڕاوچی گیراون كه هه‌ڵساون به ڕاوكردنی نائاسایی له سنووره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی وارماوا له ئه‌نجامی گه‌ڕان و كێوماڵ ی سنووره‌كه‌یان توانیان سێ هاووڵاتی له‌كاتی ڕاوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی دا بگرن.