زانیارى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ.. واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دیاركرا
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، شاندی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ ده‌كات و سۆسیالیستیش به‌شداری له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، شاندی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمیان ده‌خرێته به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر قبووڵیان كرد به‌شداریان له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمى كوردستان پێ ده‌كرێت.
له باره‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌شداری پێكردنیان له حكوومه‌تی داهاتووى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتی، سۆسیالیست كورسییه‌كیان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و ناكرێت به كورسییه‌كه‌وه وه‌زاره‌تێكیان پێبدرێت، به‌ڵام به پۆسته‌كانی خوار وه‌زاره‌ت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی تر وه‌رده‌گرن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى ڕوونى كرده‌وه كه پێشتر بڕیاربوو پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان دوو پاكێج بێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به جیا‌و حكوومه‌ت به جیا، به‌ڵام ئێسته گۆڕدراوه كراوه‌ته یه‌ك پاكێج و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن تا سه‌ری ساڵی نوێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌م شاندی پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان هاتنه سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامدا و سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم