كۆمپانیای فه‌یسبووك له ئه‌پده‌یتێكی نوێ‌دا چه‌ندان خزمه‌تگوزاری بۆ ئاپه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، كه یه‌كێك له‌و خزمه‌تگوزاریانه بریتییه له زیادكردنی دوگمه‌ی دابه‌زاندی پۆسته‌كان له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techcrunch" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی ئاپی فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فه‌یسبووك له نوێترین ئه‌پده‌یتدا خزمه‌تگوزارییه‌كی خسته به‌رده‌ست كه ده‌توانیت له رێگه‌ی دوگمه‌ی دابه‌زاندن هه‌ر پۆستێك بته‌وێت لای خۆت سه‌یڤی بكه‌یت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی روون نییه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكه واده‌ی به‌رده‌ست خستنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه دیاری نه‌كردووه و گوتویه‌تی، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نیا بۆ پۆسته گشتییه‌كانه و هیچ پۆستێكی تایبه‌ت ناتواندرێت سه‌یڤ بكرێت.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆرێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 1.3 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا دامه‌زراوه و بڵاو كرایه‌وه له‌لایه‌ن (مارك زوكه‌ربێرگ) و هاوڕێكانی له زانكۆی ئۆكسفۆرد كه ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئێستا به‌شێوازێكی زۆر چالاك بڵاو بووه‌ته‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌س له دنیادا به‌كاری دێنن.