ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری كۆمپانیای پاپا گرووپ هه‌ڵساون به كێڵانی زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانی دانه‌وێڵه بۆ جووتیارانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازى بارزانی له شاره‌دیێ بڵێ رای گه‌یاند كه پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌یار ساڵح نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازى بارزانی له شاره‌دیێ بڵێى سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی جووتیارانی خاوه‌ن پێداوستی تایبه‌ت و كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و په‌ره‌دان به كه‌رتی كشتوكاڵ، ده‌زگای خێرخوازى بارزانی هه‌ڵساوه به كێلانی هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌و سنووره به دانه‌وێڵه.
زیاتر گوتی، پرۆژه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌نگاوی یه‌كه‌م له سنووری شاره‌دێی "بڵێى" سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان به‌خۆیه‌وه گرت و 98 جووتیار سودمه‌ندبوون، ئێسته كاره‌كان ته‌وابوون و هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كران به گه‌نم و جۆ.
" بۆ ساڵانی داهاتوو له ناوچه‌كانی تری ده‌ڤه‌ری بارزان و مێرگه‌سوور به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆژه‌كه خۆی سێ ساڵه، جگه له ده‌ڤه‌ری بارزان هاوكات هه‌مان پرۆژه له ده‌ڤه‌ری چۆمان و سۆران و باڵه‌كایه‌تی هه‌یه" به‌یار ساڵح وای گوت.
ده‌ڤه‌ری بارزان له شارۆكه‌ی مێرگه‌سوور و پێنج شاره‌دیێ و 272 گوند به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، زیاتر له 80 گوندی ناوچه‌كه به‌هۆی بۆردمانی توركیا و شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌كانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا چۆڵكراون.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆری