رێجیم یه‌كێكه له وشه تۆقێنه‌ره‌كان، چونكه خۆ گرتنه‌وه له هه‌ندێك خۆراك كارێكى ئاسان نییه به‌ڵام هه‌ندێك خۆراك هه‌ن گه خواردنیان ده‌بنه هۆى زیادبوونى كێش و قه‌ڵه‌وى، رێجیم له هه‌ندێك خۆراك به دوورت ده‌كات كه پرن له پێكهاته‌ى خۆراكى و بۆ له‌ش پێویستن، چۆن كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى كار له ته‌ندروستى بكات.
ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌بنه هۆى سووتاندنى
چه‌ورى له‌ش:
كاتێك باس له دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌كرێت پێویسته ئه‌و خۆراكانه بدۆزیته‌وه كه ده‌بنه هۆى سوتاندنى چه‌ورى له‌ش لهخۆراكى رۆژانه‌دا زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كێشى له‌ش كه‌م بكاته‌وه. گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: هێلكه، ئه‌گه‌ر به‌دوایى ئه‌و خۆراكانه‌دا ده‌گه‌رێیت كه ده‌بنه هۆى سوتاندنى چه‌ورى له‌ش ئه‌وا باشتر وایه هێلكه بخورێت، چونكه هێلكه باشترین سه‌رچاوه‌ى پرۆتینه هه‌روه‌ها چه‌ورى دروست له له‌شدا زیاد ده‌كات و برسییه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه وه ماسولكه‌كان به به‌هێزى ده‌هێڵێته‌وه له‌هه‌مانكاتدا چه‌ورى له‌ش ده‌سووتێنێت.
دووه‌م: تۆوى رێحانه، بژاردهیهركى باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشى له‌شیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها خۆراكێكى نایابه و رێ له هه‌وكردن ده‌گرێت و ئاستى وزه زیاد ده‌كات و مێشك به‌هێز ده‌كات و وزه به‌له‌ش ده‌دات.
سێیه‌م: مریشك، پرۆتین رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له سووتاندنى چه‌ورى له‌شدا یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانى پرۆتین مریشكه، خواردنى مریشك وا ده‌كات برێكى كه‌متر خۆراك بخۆیت و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كى مه‌زنه بۆ به‌هێزبوونى ماسولكه و سووتاندنى چه‌ورى له‌ش.
چواره‌م: ماست، خۆراكێكى تره كه یارمه‌تى سووتاندنى چه‌ورى ده‌دات ماسته. پرۆبیۆتیكس له ماستدا هه‌یه كه‌یارمه‌تى دروست هێشتنه‌وه‌ى ریخۆڵه‌كان ده‌دات گرنگه بۆ ته‌ندروستى له‌ش و به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش كارى مێشك باشتر ده‌كات، ته‌ندروستى هه‌رس به‌باشى ده‌هێڵێته‌وه و رێ له زۆر خۆرى ده‌گرێت.
پێنجه‌م: زه‌یتى زه‌یتون، یه‌كێكى تره له‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشى له‌شیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه زه‌یتى زه‌یتونه. ره‌نگه ده‌رباره‌ى سووده‌كانى زه‌یتى زه‌یتون بیستبێتت زیاتر له دروستكردنى زه‌ڵاته و دۆشاو بۆ سووركردنه‌وه و یان له دروستكردنى خۆراكدا به‌كارده‌هێنرێت برێكى زۆر چه‌ورى سودبهخشى تێدایه كه كاریگه‌ى چه‌وریه زیانبه‌خشه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆى سوتاندنیان.