له‌رۆژى جیهانى كۆچ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێك ئاشكراى ده‌كات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى وڵاتى خۆیان جێهێشتووه گه‌یشتووه‌ته 258 ملیۆن كه‌س.
ئه‌مڕۆ 18/12 به رۆژى جیهانى كۆچ ده‌ناسرێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه نه‌ته‌وه
رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكرده‌وه.
له ئاماره‌كه هاتووه له 17 ساڵى رابردوودا رێژه‌ى كۆچكردن له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به %49 زیادى كردووه. واته ئه‌و زیادكردنه له 2000 وه تا ساڵى 2017 به‌مشێوه‌یه زیاد بووه.
له‌ساڵى 2000 ژماره‌ى كۆچبه‌ران 173 ملیۆن كه‌س بوو، كه‌چى له‌ساڵى 2005 بوو به 191 ملیۆن كه‌س، له ساڵى 2015 بوو به 222 و له ساڵى 2017یش 258 ملیۆن كه‌سه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه له ساڵى 1990 كۆچبه‌ران له %2.3 دانیشتووانى جیهانیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام له ساڵى 2015 ئه‌م رێژه‌یه بوو به %3.3 دانیشتووانى جیهان.
له‌ڕووى ره‌گه‌زه‌وه %52 ى كۆچبه‌ران پیاو له %48ى ژنن، زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30-34 ساڵى دایه. لهبهشێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه له نێوان هه‌ر سى كه‌سێك له جیهان كه‌سێك كۆچبه‌ره.
له 10 ى ئه‌م مانگه له شارى مهراكشى مه‌غریب "په‌یماننامه‌ى كۆچ" ئه‌نجام درا و 150 ده‌وڵه‌ت واژووى له‌سه‌ر كرد، ئامانجى سه‌ره‌كى په‌یماننامه‌كه ئه‌وه‌یه دۆسیه‌ى كۆچكردن له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تى به‌ئاستێكى به‌رزتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، بڕیاره ئه‌م په‌یماننامه‌یه له 19 ى ئه‌م مانگه له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.