"به‌بۆنكه‌وتن" یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان، زۆرجاریش كه ئه‌و حاڵه‌ته ڕوویداوه له ڕێى بۆنبڕه‌وه كه پیشه‌یه‌كى كۆنه نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه. تا ئێسته زۆرێك له هاووڵاتییان زانیارى وردیان له‌سه‌ر به بۆنكه‌وتن نییه، د. محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی پزیشكی گشتی له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی نه‌خۆشییه‌كه بۆ "وشه" ڕوون ده‌كاته‌وه.
"به‌به‌بۆنكه‌وتن" چییه؟
د. محه‌مه‌د ده‌ڵێت، بیروڕایه‌كی ناڕاست هه‌یه گوایه، ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی سكچوون و ڕشانه‌وه و له‌رزوتا و سه‌رئێشه دێن ئه‌وا "به‌بۆنكه‌وتوون". لە ڕووی زانستییەوە بەبۆنکەوتن ھیچ بنەمایەکی نییە و ئه‌و نیشانانه نیشانه‌ی كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشیترن كه گرنگترینیان و باوترینیان نه‌خۆشی هه‌كردنی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌یه"Gastroentritis"، نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی هه‌كردنی به‌كتریایی، ڤایرۆسی یا مشخۆره‌كان دروست ده‌بێت، كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت له‌ژێر ڕێنوێنى پزیشكی پسپۆڕ دابێت و ده‌كرێ خۆی ببینێته‌وه له پێدانی ژیناوه و ئاو ده‌رمانی دژه تا، هه‌ندێجاریش به‌پێی ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كان گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی مشه‌خۆر یا به‌كتریابوو ئه‌وا ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی پێده‌درێت، نه‌خۆشییه‌كه زیاتر له‌و منداڵانه‌دا رووده‌دات كه كه‌شه‌كانیان ده‌گۆڕێت.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه به‌ناو چاره‌سه‌ركاران "بۆنبڕه‌كان" بۆ به‌بۆنكه‌وتن به‌كاریدێنن، هه‌رچه‌نده تا ئێسته به ته‌واوی نازانرێ پێكهاته‌كانی چین، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
-حه‌وت بۆنی جیاواز.
-مێخه‌ك.
-كڵۆی شه‌كر.
ئه‌مانه تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌رخواردی منداڵان ده‌درێن.
تا ئێسته سه‌تان حاڵه‌تی به‌بۆنكه‌وتنى منداڵان هه‌بووه ئه‌و ده‌رمانانه كاریگه‌ری لاوه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ منداڵ، زۆر به‌خێرایی ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوون و له كاركه‌وتنی گورچیله، جگه‌ر و تێكچوونی هاوسه‌نگی خوێ و ئیلیكترۆلایته‌كان و دواتر له‌كاركه‌وتنی سییه‌كان و دڵ له‌كۆتایشدا مردنی منداڵه‌كه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌زاران باره نه‌بنه‌وه پێویسته منداڵ نه‌خرێته به‌رده‌ستی خه‌ڵكانی ناشاره‌زا و به‌هه‌ندێ خورافیات و بیركردنه‌وه‌ی ناڕاست رووبه‌رووی مه‌رگیان مه‌كه‌نه‌وه.
" زۆرجار ئه‌و چیرۆكانه ده‌بیستین، كه گوایه منداڵێك نزیك به‌هه‌فته‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه سوودی نه‌بووه، بردویانه بۆلای "بۆنبڕێك" دوای یه‌ك ڕۆژ باش بووه. وه‌ك باسمان كرد نه‌خۆشییه‌كه خۆی له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌دا باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ژێر ڕێنوێنى پزیشكی پسپۆڕی منداڵان چاره‌سه‌ری یاریده‌ده‌ری بۆ بكرێت، وه‌ك پێدانی شله‌مه‌نی و ده‌رمانی تا و هه‌ندێجار ده‌رمانی ئه‌نتیبایۆتیك. له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ره پێویسته‌كانی بۆكراوه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مئارامی و نه‌بوونی متمانه‌ی دایك و باوكه‌كه ده‌برێت بۆلای خه‌ڵكی ناشاره‌زا و وانیشان ده‌درێت كه به‌هۆی "بۆنبڕ"ه‌كه‌وه باش بووه، له‌كاتێكدا زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه لای پزیشك و گه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی وه‌ر نه‌گرتبا ئه‌وا چاك نه‌ده‌بوو و بگره ده‌رمانی "بۆنبڕ"ه‌كه ڕه‌نگه بیكوشتبا" پزیشكه‌كه واى گوت.
د.محه‌مه‌د هیوای خواست دایكان و باوكان هۆشیاربن و منداڵه‌كان و جگه‌رگۆشه‌كانیان نه‌خه‌نه به‌رده‌ستی خه‌ڵكی ناشاره‌زا و به‌ده‌ستی خۆیان ڕێگای مردن بۆ ڕۆڵه‌كانیان خۆش نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌خوازین وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌دواداچوونی ورد بكات بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ڕۆژی رووناك خه‌ڵك ژه‌هرخوارد ده‌كه‌ن دا بخات.
ئەوەی کە پێی دەڵێن بە بۆنکەوتن لە دوو حاڵەت بەدەرنییە:
1- زۆربەی کات نەخۆشییەکەی ڤایرۆسیە و کاتییە و خۆی چاک دەبێت، سەرەتا دەیبەنە لای پزیشک و ئارام ناگرن تا سوڕی ڤایرۆسە تەواو بێت، بۆیە دەیبەنە لای بۆنبڕ، ئەوکاتە سوڕی ڤایرۆسەکە تەواو دەبێت و لە کاتێکدا نە پزیشکەکە و نە بۆنبڕەکە چاکی نەکردووه‌تەوە بەڵکو سوڕی نەخۆشیەکە تەواو بووە و خۆی چاک بۆتەوە.
2- هەندێکجار حاڵەتی نەخۆشیەکەی منداڵەکە زۆر مەترسیدارە و بەهۆی ئەوەی کە دەڵێن بە بۆن کەوتووە، بێ بەشی دەکەن لە چارەسەر، بۆیە ژیانی منداڵەکە دەکەوێتە مەترسیەوە و هەندێکجار بەداخەوە بە مردنی کۆتایی دێت.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه هه‌ندێك كات نه‌خۆشى منداڵان زۆربه ساده‌یى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پێویست ده‌كات بیبه‌یت بۆ لاى پزیشكى پسپۆڕ، به‌ڵام كاتێك تۆ منداڵه‌كه‌ت به ده‌رمانى گیایى و كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و كه‌سى بۆنبڕ و ئه‌مانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت ئه‌وه بزانه كه دۆخى منداڵه‌كه‌ت له‌هه‌ركاتێكدا ڕه‌نگه تووشى مه‌ترسى بیێت و هه‌ندێك جاریش له‌مه‌ترسى بۆ له‌ناوبردنى یانى بگوازرێته‌وه.