ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زوحه‌ل ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌و بازنه گه‌ردوونیانه‌ی له ده‌وری زوحه‌ل ده‌خولێنه‌وه ورده ورده شیده‌بنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" ئاشكرای كردووه كه ئه‌م شیبوونه‌وه‌یه كه له بازنه گه‌ردوونییه‌كانی زوحه‌لدا ڕووده‌دات كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه خۆی و كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به‌گشتی، چونكه زوحه‌ل یه‌كێك له هه‌ساره گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه بازنه‌كه‌ی شیبێتهوه ئه‌مه كونی ڕه‌ش "Dark Hole" دروست ده‌كات و مه‌ترسی له‌ناو گه‌ردوون هه‌یه.
ده‌زگای ناسا ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه به‌نزیكه‌ی 100 ملیۆن ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م بازنه گه‌ردوونیانه نامێنن و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل شیببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌م حاڵه‌ته ڕوون نییه كه چی به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه دێت.
هه‌ساره‌ی زوحه‌ل "كه‌یوان" یه‌كێكه له هه‌ساره گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و شه‌شه‌م دورسترین هه‌ساره‌یه له خۆر، كه به چه‌ند بازنه‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌وری گیراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گه‌ردوونناسان زوحه‌ل خاوه‌نی 62 مانگه كه ههریهكییان ناوی جیاوازیان هه‌یه.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه.