خانمە گۆرانیبێژی کورد سیریل فەتاح، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یوتووب نوێترین بەرهەمی به شێوه‌ى كلیپ بە زمانی عەرەبی بڵاو کردەوە.
نوێترین ڤیدیۆ کلیپی سیریل فەتاح گۆرانییەکی عەرەبییە بەناوی "خسرت كل الناس" نەبەرد جوامێری کاری میوزیکی بۆ کردووە، ئەمە كارى یه‌كه‌مى نییه به زمانى عه‌ره‌بى سیریل گۆرانی هونەرمەند نەجوە کەرەمیشى پێشتر به‌وزمانه گوتووه.
سیریل فەتاح خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، زیاتر لە 20 ساڵە نیشتەجێی وڵاتی سوێدە، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەیش چەند گۆرانییەکی بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ نه‌به‌رد جوامێرى میوزسیان كردووه.