له‌سه‌ر داواكاری شانۆكارانی كه‌ركووك، بڕیاردرا له رۆژی پێنجشه‌م 20ی كانوونی یه‌كه‌م، له كه‌ركووك پێشوازیی له شانۆگه‌ری "به‌ره‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی تر" بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، "شانۆی به‌ره‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی تر ده‌بێته میوانی شاری كه‌ركووك، به‌هاوكاری گرووپی شانۆ شاره‌كانی تر و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووك و به سپۆنسه‌ری (به‌كری بینه‌ر) شانۆیی به‌ره و ئه‌ستێره‌یه‌كی تر نمایش ده‌كرێت.
شانۆیی به‌ره‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی تر له نووسینی یاسین قادر به‌رزنجییه و له ده‌رهێنانی ئه‌ژین حه‌مه نورییه، هه‌ریه‌كه له سالار ماهیر و ئه‌ژین حه‌مه نوری له شانۆییه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن.
بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌م 20ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌عات چواری عه‌سر له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان له شاری كه‌ركووك شانۆكه به‌ڕێوه‌بچێت.
له دنیادا شانۆ به باوكی ھونه‌ره‌كان داده‌نرێت و سه‌ره‌تایه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان و ڕۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كه شانۆ تاكه ھۆكار بووه بۆ ده‌ربڕینی ھونه‌ری له دوای زۆرانبازی و پێشبركێكان، له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری شانۆ پێویسته ھێزێكی تایبه‌تی ھه‌بێ و بتوانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشی به‌درێژایی كاتی شانۆ.
هه‌روه‌ها زۆر جار ڕێڕه‌وی گه‌وره ھونه‌رمه‌ندانی گۆڕیووه له‌سه‌ر شانۆ وه‌ك ئه‌كته‌ر، به‌ھۆی به‌ده‌ر كه‌وتنی ھێزی ھێنانه پێكه‌نینی جه‌ماوه‌ر، كه به‌ھۆیه‌وه ڕێڕه‌وی ژیانیان گۆڕاوه.