گۆرانیبێژی كورد "قادر ئه‌سعه‌د" دوای ماوه‌كی زۆر له دابڕان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه، به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
گۆرانیبێژ قادر ئه‌سعه‌د له‌سه‌ر به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، " گۆرانی (وه‌فا) نوێترین به‌رهه‌مه و به‌منزیكانه بڵاو ده‌بێته‌وه، كه نووسین و ئاوازی گۆرانییه‌كه خۆم دامناوه، كاری دابه‌شكردن و ئاماده‌كردنی له‌لایه‌ن "رۆسته‌م جه‌یلان"ه‌وه بۆ كراوه، خۆیشم كاری ده‌رهێنانم بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه، دیمه‌نه‌كانی ڤیدیۆكه له ستۆكهۆڵم له وڵاتی سوید وێنه‌گیراوه".
ئه‌مه دوای ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م گۆرانیبێژه هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه به زووترین كات ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
قادر ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژێكی دیاری كوردستانه و چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری تۆمار كراوی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی (ژاڵه) له ساڵی 1985 بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1988 دووه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی ژاڵه به‌شی دوو بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1991 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی قادر ئه‌سعه‌د كه له 10 تراك پێكهاتبوو بڵاو كرده‌وه، له ساڵی 1992 به‌ھۆی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌لبومێكی تایبه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێسته له سوێد ده‌ژی، دامه‌زرێنه‌ری قادر ئه‌سعه‌د پرۆده‌كشنه و تایبه‌ته به‌خۆی.