ئاگەداری ئەو خۆراكانە بە لەناوت دەبەن

:: PM:10:43:18/12/2018 ‌

چەند جۆرە خۆراكێك هەن كە رۆژانە دەیانخۆیت و ئەوان ترسناكن تا رادەی بە هەنگاو بێ دەنگی لەناوت دەبەن، بۆیە شارەزایانی بواری خۆراك وریایی دەدەن كە ئاگەداری كاریگەرییە مەترسیدارەكانی ئەو خۆراكانە ببنەوە. لەو خوارەوە 10 جۆر خۆراك باس دەكەین كە كاریگەری خراپیان لەسەر ئاستی ناوەند و درێژخایەن بۆ سەر مرۆڤ هەیە، وەك ماڵپەڕی "هیڵسی ئاند بریتی"ی باسی دەكات. 

یەكەم/ دۆشاوی تەماتە، سەرچاوەیەكی نهێنی شەكرە و رەنگە بە بیرت نەیەت كە هۆكارێك بێت بۆ قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و كلۆربوونی ددان، بۆیە هەڵبدە تەماتەی فرێش بەكار بێنیت.

دووەم/ سۆدە، خواردنەوە گازییەكان كە سۆدەیان تێدایە یەكێكن لە دوژمنەكانی مرۆڤ و رێژەی شەكریان بەرزە، جیا لەبوونی بۆیە خۆراكییەكان و مادە پارێزەرەكان.

سێیەم/ خوێ، رۆڵی گەورەی هەیە لە رێكخستنی فشاری خوێن، بۆیە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لووەكانی خوێن.

چوارەم/ شەكر، ئاستی گلوكۆز لە خوێن زیاد دەكات و هەلی بەرهەمهێنانی چەوری لە لەش بەرز دەكاتەوە، بۆیە رەنگە هۆكارێك بێت بۆ نەخۆشی دڵ.

پێنجەم/ گۆشتی بەرهەمهێنراو، وەك مرتدیلا و ئەوانیتر كە بڕێكی زۆر لە نیترات و سۆدیۆم و مەوادی پارێزەرەكان و دروستكراوەكان كە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و دڵ و شەكرە زیاد دەكەن.

شەشەم/ هۆت دۆگ، لەگەڵ گۆشتە دووكەڵكراوەكان بڕێكی زۆر لە مەوادی پارێزەریان تیادایە كە زیانیان هەیە، جیا لە سۆدیۆم و ژەهرەكان كە تووشی شێرپەنجەت دەكەن.

حەوتەم/ چپس، هەموو خۆراكە سووركراوەكان لەناو رۆن وەك چبس، مادەیەكیان تیادایە بەناوی "ئەكریلاماید"كە مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەكانی قۆڵۆن و مەمك و پرۆستات و رێكە زیاتر دەكات، بۆیە باشترە خۆت لە ماڵەوە بیكەیت.

هەشتەم/ نان و سەموونی سپی، ئەگەر ئەو نانەی دەیخۆیت لە ئاری سپی لێكراوە بیت مانای ئەوەیە كە هەموو ریشاڵە خۆراكییەكان و كانزا و ڤیتامینەكانی لێ دەرهێنراوە و ئەوەی دیخۆیت پاشماوەی دانەوێڵەكەیە تێكەڵكراوە لەگەڵ هەندیك مادەی كیمیایی كە رەنگی سپی بە نانەنەكە دەبەخشێت.

نۆیەم/ فاست فوود، رۆنی ناتێركراو و شەكر و خوێ و مادەی پارێزەر و دروستكراو و بۆیەكان و مادەی تری كیمیایی لەو خوارنانەدا هەن كە سەرچاوەی تووشبوونن بە شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ لوولەكانی خوێن و شێرپەنجە و زیادبوونی كێشی لەش.

دەیەم/ شەربەتی دروستكراو، ئەگەر وا بزانیت ئەو قوتووە شەربەتەی دەیخۆیتەوە 100% لە شەربەتی سروشتی دروستكراوە ئەوە فیڵت لێ كراوە، چونكە زۆرینەی شەربەتەكانی لە دووكانەكان هەن، تەنانەت ئەوانەیشی كەم یان بێ شەكرن، مادەی رەنگی و پارێزەریان تێدایە بۆ درێژكرنەوەی ماوەی ئێكسپایەربوونی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل