تاوه‌ره‌كانى كاره‌با له چاڤى لاند مه‌ترسیی كه‌وتنیان له‌سه‌ره
تاوه‌ره‌كانی كاره‌با له ناو پڕۆژه‌ی چاڤی لاند له‌سلێمانى ڕاگره‌كانی به‌هۆی بارانه‌وه داڕماوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با سلێمانی ده‌ڵێت، مه‌ترسی كه‌وتنی هه‌یه و تیمی گواستنه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
هیوا شێخ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و تاوه‌ری كاره‌بایه‌ی كه له ناو پرۆژه‌ی جاڤی لاند مه‌ترسیی كه‌وتنى هه‌یه تاوهرێكى زۆر به‌رز و گه‌وره‌یه و ڕاگریان بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی بارانه‌وه ڕاگره‌كه داڕماوه.
زیاتر گوتى، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه كه راگره‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه، ده‌ستبه‌جێ به‌شی گواستنه‌وه‌مان ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڕاگری بۆ بكه‌ن تا نه‌بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
ڕاگری تاوه‌ره‌كانی كاره‌با به خۆڵ كراوه و به‌هۆی بارانه‌وه خۆڵه‌كه داڕماوه، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی گوتی، تاوهركان پێویستیان به ڕاگری به‌هێز هه‌یه، بۆیه ترسی هه‌یه به بارانی به‌خوڕ زیاتر داڕمێت و مه‌ترسی دروست بكات
پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى چاڤى لاند له سلێمانى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كراوه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كه له ڕابردوویش چه‌ند ڕووداوێكى كه‌وتنى یارى تیایدا ڕوویدا، به‌ڵام ڕێوشوێنى یاسایى به‌رانبه‌رى نه‌گیرایه به‌ر، خاوه‌نى ئه‌و پڕۆژه‌یه شاسوار عه‌بدولواحیدى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێیه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم