له رێكه‌وتى 25ى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو، چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌دیێ دێره‌لووكى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى دوو كه‌سیان كوشت، دواتر خه‌ڵكى ناوچه‌كه و كه‌سوكارى مردووه‌كان، چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستانیان له‌و رووداوه تومه‌تبار كرد، دواى تێپه‌ربوونى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، هێزه‌كانى پاراستنى گه‌لى سه‌ر به په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆیان له كوژرانی كه‌سه‌كان ئاشكرا كرد.
"عیزه‌ت عه‌بدى مایى" براى یه‌كێك له كوژراوه‌كان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، براكه‌ی هیچ تاوانێكی نه‌بووه و ده‌ڵێت: له رێكه‌وتى 25ى تشرینى دووه‌می 2017 شه‌هید بلند عه‌بدى عه‌بدولره‌حمان مایى، پێشمه‌رگه و كادری لقى 18ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شاره‌دیێ دێره‌لووكى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى له لایه‌ن چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) شه‌هیدكراوه، دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه، په‌كه‌كه له ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى كوژرانى براكه‌می راگه‌یاند و تێیدا هه‌واڵى شه‌هیدكردنى براكه‌م باس كراوه و سه‌ره‌خۆشییان لێ كردووین.
له ماڵپه‌رى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستانه نووسراوه: "له رێكه‌وتى 25ى تشرینى دووه‌م 2017 له ناوچه‌ى بادینان له نێوان یه‌كینه‌كانمان و ئه‌ندامانى سه‌ر به میتى توركیا شهر ڕووی دا، له‌و شه‌ره‌دا ئه‌ندامێكى میت به‌ناوى (سه‌رهات) كوژرا و هاووڵاتییه‌كى تریش به‌ناوى (بلند عه‌بدى عه‌بدولره‌حمان) له ئاكامى ئه‌و رووداوه گیانى له‌ده‌ست دا، دواى رووداوه‌كه هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل به‌دواداچونێكیان ده‌ست پێ كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه هاووڵاتیی (بڵند عه‌بدى عه‌بدولره‌حمان) سیخورى میتى توركیا نه‌بووه و به هه‌ڵه كوژراوه، بویه ئێمه نیگه‌رانین و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكاری بڵند ده‌كه‌ین".
كوژرانى كادیره‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، هه‌راى له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و شه‌قامى پارێزگاى دهۆك به گشتى و ئامێدى به تایبه‌تى نایه‌وه، ئه‌و كات لقى 18ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگهیهنڕا، كه‌سوكاری ئه‌و هاووڵاتیه له رێگاى دادگا سكاڵاى یاسایى تۆمار كرابوو.
ئه‌و شوێنه‌ى كه شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام درابوو، 200 مه‌تر له باره‌گاى پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌دیێ دێره‌لووك دووره و 100 مه‌تر له باره‌گاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دووره و 10 بۆ 20 مه‌تر له ماڵى هاووڵاتییان دووره.