گۆرانیبێژى لاوى كورد "نەڤید زەردی" لە گرتە ڤیدیۆیەکدا گۆرانییەک بۆ سێوان و منداڵەکانی دەڵێت بەناوی "ژنکوژم"، و له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆرى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام بڵاوى دهكاتهوه.
نەڤید زەردی کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە سووتانى سێوان و منداڵەکانی بەناوی "ژنکوژم"، كه ڕووداوهكه دهگهڕێتهوه بۆ شەوی 16ی کانوونی یەکەم بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئاسوودەی چەمچەماڵ سێ منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دایکی منداڵەکانیش بەشێکی زۆری جەستەی سووتا، دواتر كۆچیى داویى كرد.
لهكاردانهوهى رووداوهكهدا نەڤید زەردی وەک نارەزاییەک دژی ئەو ڕووداوە ئەم گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کردووەتەوە.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە ساڵی 2004 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپی هەیە لەگەڵ گۆرانی تۆمارکراو.