بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد، ساڵی 2018 به تراجیدیترین ساڵ دانراوه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی له‌ناو هونه‌رمه‌ندان. له به‌دواداچوونێكی "وشه"دا ده‌ركه‌وتووه له ساڵی 2018دا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند كۆچی دواییان كردووه، له‌وباره‌یه‌وه پانۆرامایه‌ك خراوته ڕوو.
یه‌كه‌م: هونه‌رمه‌ندی میلیی شاری سلێمانی محه‌مه‌د جه‌زا كه‌ریم ناسراو به "حه‌مه‌جه‌زا زه‌نگه‌نه" به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، له ساڵی 1956 له گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له شاری سلێمانی له دایك بووه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 40 ساڵ له بواری هونه‌ری میلیدا كاری كردووه و یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده میلییه ناسراوه‌كان.
دووه‌م: پشتیوان نووری به‌ده‌وی كه ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و هونه‌رمه‌ندێكی گه‌نج و سه‌ركه‌وتووی بواری شانۆ و دراما بووه، له درامای "گه‌رده‌لوول"دا به ڕۆڵی "رزگار" له‌ناو خه‌ڵكدا ناسرا و ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له دراماكه‌دا، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمانه و خاوه‌نی دوو كچه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه دڵی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له خێزان و هاوڕێیانی كرد.
سێیه‌م: محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ترووشی، یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی دهۆك له ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
چواره‌م: ڕێهات حه‌مه عه‌زیز، ته‌مه‌نی 18 ساڵ بوو قوتابی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان بوو، یه‌كێك بوو له براوه‌كانی خه‌ڵاتی ڕوانگه بۆ ساڵی 2018 له به‌شی (تاكژه‌نی موزیك) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی به په‌ت خۆی خنكاند.
پێنجه‌م: ڕه‌حیم زه‌بیحی سینه‌ماكاری دیاری كورد و ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ كه‌یوان زه‌بیحی برایدا له ڕووداوێكی هاتوچۆ، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و گڕی گرت و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانیان له ده‌ست دا.
شه‌شه‌م: به‌هار مسته‌فا، چه‌ندان ساڵ وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێكی به‌توانا و دواتر ده‌رهێنه‌ری فیلمی دۆكیۆمێنتاری و سه‌رقاڵی كاری ڕۆشنبیری بوو، ده‌رچووی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆییه‌كان بوو، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان بوو، دایكی سێ منداڵ بوو و به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.
حه‌وته‌م: كه‌مال دڵشاد، شانۆكار و ئه‌كته‌ر و شاعیر، ساڵی 1969 له دایك بووه و ساڵانێكی زۆره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان عه‌بدولی حه‌مه‌جوان و حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س و كۆمه‌ڵێكی تر ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و زیاتر له بواری شانۆگه‌ریدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش له 2018دا كۆچی دوایی كرد.
هه‌شته‌م: سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی، رۆژنامه‌نووس و ئه‌كته‌ری شانۆیی له ته‌مه‌نی 50 ساڵی به جه‌ڵته‌ی دڵ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له شانۆكاره‌كانی ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بووه، ڕۆڵێكی به‌رچاوی له بواری هونه‌ری كۆمیدیا و تراجیدیای له سنووری راپه‌ڕین هه‌بووه، دانیشتووی شاره‌دێی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بوو.
نۆیه‌م: ھونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ئیسماعیل پاكزاد ناسراو به سمكۆ، خه‌ڵكی شاری مه‌ھاباد بوو و له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، له ساڵی 1960 له گوندی "نۆبار"ـی شاری بۆكان له دایك بووه، له ساڵی 1976 له ماڵی گه‌نجانی شاری مه‌ھاباد ده‌ستی به فێربوونی كاری ھونه‌ری شێوه‌كاریی كردووه و له ساڵی 1978 له پێشبڕكێیه‌كی ھونه‌ری شێوه‌كاریی سه‌رانسه‌ریی ئێران‌دا، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست ھێناوه و مه‌دالیای زێڕی ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی پێ به‌خشراوه.
ده‌یه‌م: گۆرانیبێژی ناوداری میلی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕه‌سووڵ نادری، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرابوو، كۆچی دوایی كرد، شاره‌زاییه‌كی باشی له ھونه‌ری میلی و به‌تایبه‌تی ڕێكخستنی به‌ندی كوردیدا ھه‌بووه، ساڵانێكی زۆر له ناو بواری ھونه‌ریدا كاری كردووه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه ھیچ به‌رھه‌مێكی نوێی بڵاو نه‌كردبووه‌وه.
یازده‌یه‌م: هونه‌رمه‌ند ڕۆسته‌م باجه‌ڵان، شاعیر و ئه‌دیب و نووسه‌ری ناسراوی بواری ئه‌ده‌بی منداڵان، به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، شاعیرێكی ناسراوی بواری ئه‌ده‌بی منداڵانه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا له بواری زمان و ئه‌ده‌ب و گۆرانی و شیعری منداڵاندا خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردووه، ساڵانی ھه‌شتاكان له گوندی شێوهلۆكی سه‌ر به شارۆكه‌ی چۆمان مامۆستا بووه، له كۆتایی ته‌مه‌نی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو تووشی نه‌خۆشیی جه‌ڵته بووبوو و بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی تاران كرا، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له چالاكی ئه‌ده‌بی دوور كه‌وتبووه‌وه، جیا له خۆی، چه‌ند كوڕێكیشی ئه‌دیب و نووسه‌ر و شاعیرن.
دوازده‌یه‌م: هونه‌رمه‌ند مه‌جید خدر، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووبوو، كۆچی دوایی كرد، مه‌جید خدر ساڵی 1969 له دایك بووه، ماوه‌ی 20 ساڵی ته‌مه‌نی له بواری هونه‌ری شێوه‌كاری كاری كردووه و به‌شدار بووه له چه‌ندان پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌ش.
سێزده‌یه‌م: جه‌لال حه‌ردان، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی شاری هه‌ولێر، دوای خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی و گۆرانیگوتن به هه‌رسێ زمانی كوردی و توركمانی و عه‌ره‌بی، له 2018 كۆچی دوایی كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به ڕه‌چه‌ڵه‌ك له تیره‌ی شكاكه و باپیره گه‌وره‌یان له ده‌شتی مهرگهوهرهوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده له‌به‌ر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وسای حكوومه‌تی پاشایه‌تی ئێران به بنه‌ماڵه‌وه هه‌واری شكاكهتی جێ ده‌هێڵێت و ڕوو ده‌كاته باشووری كوردستان و شاری هه‌ولێر، دواتر چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی به‌ناوبانگیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه دیارترینیان هونه‌رمه‌ندان "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و جه‌لال حه‌ردان و جه‌بار ئه‌حمه‌د".
چوارده‌یه‌م: هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری ناوداری شاری دهۆك "عه‌بدوڵا حاجی" له ته‌مه‌نی 69 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
پازده‌یه‌م: ره‌ئووف حه‌سه‌ن له ساڵی 1945 له شاری سلێمانی له دایك بووه، له ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له كایه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كوردی و به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی شانۆ و چیرۆكدا رۆڵ ده‌گێڕێت، له بواره‌كانی گه‌ردوونناسی، رۆژنامه‌نووسی، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نووسین و به‌رهه‌می هه‌یه، سه‌رله‌به‌یانی 21ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد.