سلێمانى.. بانده له‌شفرۆشه‌كان چۆن گیراون؟
له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ڕابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر له بانده‌كانى له شفرۆشى گیراون و گیرانى هه‌ریه‌كێك له‌و باندانه‌یش چیرۆكێكى له پشته‌وه‌یه، پۆلیسى سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له ماوه‌ى ساڵى 2018 ژماره‌یه‌ك له‌شفرۆش گیراون.
هه‌ندێك له‌و له‌شفرۆشانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌گیرێن ماڵى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه یان له شوقه و هۆتێل و مه‌ساجه‌كان كار ده‌كه‌ن و دواتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێ و ده‌گیرێن.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانییه چیرۆكى گرتنى له‌شفرۆشه‌كان بۆ "وشه" ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت، به‌شێك له‌و له‌شفرۆشانه‌ى گیراون له‌سه‌ر كێشه یان شه‌ڕ له‌ناو ماڵه‌كانیان ئاشكرا بوون و دواتر پۆلیس پێى زانیوه، به‌ڵام به‌شێكى تریان له ڕێى سكاڵاى هاووڵاتییانه‌وه بووه.
گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى گوتى، پۆلیس له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما له ڕابردوو چه‌ندان له‌شفرۆشى گرتووه بۆ نمونه سكاڵا له‌سه‌ر ماڵێك تۆمار كراوه كه خه‌ڵك زۆر هاتوچۆیانى كردووه دواتر به‌پێى به‌دواداچوونى پۆلیس ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و ماڵه كارى له‌شفرۆشى تێدا ده‌كرێ.
ئه‌و ڕوونى كرده‌وه له ڕابردوو زۆربه‌ى كات ئه‌و ماڵانه‌ى له‌شفرۆشى تێدا كراوه له‌سه‌ر داواى دراوسێ و كه‌سى نزیكى خۆیان ئاشكرا كراون.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت حاڵه‌تێكى تریشى به‌نمونه هێنایه‌وه كه هه‌ندێك جار له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ى سه‌ردانى ماڵه له‌شفرۆشه‌كان ده‌كه‌ن سكاڵا تۆمار ده‌كرێ به‌هۆى دروستبوونى شه‌ڕ یان كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌كه.
به‌پێى یاسا كارى له‌شفرۆشى له‌هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه كراوه، گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێ، سه‌لماندنى باندى له‌شفرۆشى به‌ڵگه‌ى ده‌وێ كه ئه‌وه‌یش تاڕاده‌یه‌ك قورسه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم