له دنیادا زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رینی قژه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پزیشكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند خۆراك ئه‌نجام داوه كه ده‌توانی له ڕێگه‌یه‌وه تاڵه‌كانی قژت به‌هێز بكه‌ی و رزگارت ببێت له كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رین.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له چه‌ند خۆراكێك ده‌كات كه ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت بۆ قژت و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كۆمه‌ڵه خۆراكێك هه‌ن زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و رزگاربوونیان له هه‌ڵوه‌رین، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ماده‌كانی "دژه ئۆكسانه‌كان، ریشاڵه ماده به‌سووده‌كان، كۆلاجین و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان"، كه گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م – هێلكه: یه‌كێك له گرینگ‌ترین خۆراك بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ هێلكه‌یه، چونكه هێلكه بڕێكی زۆر پڕۆتین له‌خۆده‌گرێت كه زۆر به‌سووده بۆ گه‌شه‌پێدان به كونیله‌كانی قژ، بۆیه گرینگه رۆژانه هێلكه‌یه‌ك بۆ دوو هێلكه بخۆین، چونكه ئه‌م خۆراكه پرۆتینی باش بۆ كوونیله‌كانی سه‌ر دابین ده‌كات كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی قژ.
دووه‌م - خواردنه‌وه‌ی ئاو: شێداری جه‌سته زۆر گرینگه بۆ قژ، بۆیه پێویسته گرینگی به خواردنه‌وه‌ی ئاو بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی قژت به‌هێز بێت و له رووتانه‌وه‌ی قژ پارێزراوبێت، چونكه ئاو ئه‌و كونیلانه‌ی سه‌ر پڕده‌كاته‌وه و شێداریان پێ ده‌به‌خشێت به‌مه‌یش قژ له ڕووتانه‌وه پارێزراوده‌بێت، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پێویسته هه‌شت بۆ 10 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه رۆژانه.
سێیه‌م - میوه‌كانی وه‌ك شیلك و ئا‌ڤۆكادۆ له‌گه‌ڵ سه‌وزه گه‌ڵا داره‌كان زۆر گرینگه بۆ قژ.
چواره‌م - خواردنی باده‌م و چه‌ره‌سات له‌گه‌ڵ پاقله‌مه‌نییه‌كان.
پێنجه‌م - خواردنه ده‌ریاییه‌كان به‌تایبه‌ت ماسی سه‌له‌مۆن.