ھەندێک نیشانە ھەن ئەگەر لەسەر
ئەندامی نێرینە دەرکەوت دەبێ ئاگادار بیت و سەردانی پزیشک بکەیت دەست بەجێ بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستیت بە گشتی و تەندروستی سێکسیت بە تایبەتی.
نیشانەکانی تووشبوونی ئەندامی نێرینە بە کەڕوو:
سووربوونەوە: ئەگەر ھەستت کرد ئەندامی نێرینەت تەنیشتەکانی سووربووەتەوە و ئاوساوە دەبێت ئاگاداربیت کە تووشی كهروو بوویت.
ئازار: یەکێک لە نیشانەکانی تووشبوون بە كهڕو ئازار و کزانەوەی سەری ئەندامی نێرینەیە.
خوران: خورانی زۆری شوێنێک لە ئەندامی نێرینە یان برین یەکێکە لە نیشانە باوەکانی تووش بوون بە كهڕوو.
بۆنی ناخۆشی میز: لە کاتی تووشبوون بە كهڕوو و ھەوکردن لە کاتی میز کردندا بۆنێکی ناخۆشی لێدێت.
زیاتر بوونی ئەم نیشانانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو کە تووشی ئەندامی نێرینە دهبێت ھۆکاری زۆرە ناتوانرێت سنووری بۆ دابنرێت، بەڵام بە گشتی ھۆکاری کەڕوو دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێ خستن و پاک ڕانەگرتنی لەش.
چۆنیەتی چارەسەر کردن :
پێویست بە تێکەڵێکی پزیشکی دەکات دژی کەڕوو، دوای ئەوە پێویست بە پشکنین و شیکاری پزیشکی دەکات، گرنگترینیان پشکنینی شەکرە، دەرکەوتووە ئەوانەی کە شەکرەیان ھەیە سێ جار زیاتر ئەگەری تووش بوونیان ھەیە بە کەڕوو و ھەوکردن.
خۆپاراستن :
خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ئەندامەکانی زاوزێ لە ڕێگەی خۆپاراستنی تەواو و ئاگادار بوون لە ھەموو پێوەندیەکی سێکسی دەبێت لەگەڵ خاوێن ڕاگرتنی.
لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشان کردن و ھۆکارەکانی نەخۆشیەکانی ئەندامی زاوزێ و چارەسەرکردنی ئەنجامدانی ھەموو شیکارە پزیشکیەکان.