"بێریڤان جه‌لال" یاریزانى یاری فووتساڵ و گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌گه‌ڵ "هۆزان جه‌بار" وه‌رزشکاری تیپی فڕۆکه‌وانه‌ی یانه‌ی ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد.
بێریڤان جه‌لال پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق کردووه، له هه‌مانكاتدا یاریزانی فووتساڵ و تیپی تۆپی ده‌ست و گۆڕه‌پان و مه‌یدانیشه، هه‌روه‌ها وه‌ک به‌رگریکار له یاری فووتساڵ له یانه‌کانی (سیروانی شاره‌زوور، سه‌رچنار، سیروانی نوێ، ئافرۆدێت و ئافره‌تانی هه‌ولێری) یارى كردووه.
ئه‌م خانمه وه‌رزشکاره له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان له ڕاکردنی 100 مه‌تری و 200 مه‌تری پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ بردووه‌ته‌وه.
"بێریڤان جه‌لال" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆرشى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه، ئێسته ئه‌و له شاری هه‌ڵه‌بجه ڕاهێنه‌ری له‌شجوانییه و ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی قوتابخانه‌ی ئاسۆیه و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی وه‌رزشه.
بێریڤان له‌گه‌ڵ هۆزان جه‌بار ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز کردووه، هۆزان ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی سلێمانی و قووتابى کۆلێژی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه‌یه و یاریزانی تیپی فڕۆکه‌وانی یانه‌ی ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.