پزیشكێكی بواری ده‌روونناسی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر توێژینه‌وه و هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر كه‌سیه‌تی و ده‌روونی مرۆڤ دوای هاوسه‌رگیری و به‌ر له‌و پرۆسه‌یه، له ئه‌نجام دا بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه زۆر به‌هێزترن و له ژیانێكی زۆر تایبه‌ت و باشتر ده‌ژین.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكه ده‌روونناسه‌كه هه‌مووانی شۆك كرد، له هه‌مووی جیاوازتر ئه‌وه بوو كه‌له لایه‌ن پزیشكێكی ژن ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كراوه و پیاوان ڕۆلیان نییه له‌و بابه‌ته.
دكتۆره
بیلا دیپاولۆ پرۆفیسۆر و وانه‌بێژ له زاكۆی كالیفورنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری "دنفر" له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌روونناسانی ئه‌مه‌ریكی گویت، گرنگی زۆرمان به ئه‌زموونه‌كانی پێشوو دا و ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌ڵێ، كه هاوسه‌رگیری ژیانی مرۆڤ درێژ ده‌كاته‌وه، به ته‌واوی دوور له ڕاستییه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی سه‌ڵتن زۆر ته‌ندروستتر ده‌ژین و هیچ كێشه‌یكیان نییه.
ئه‌و پزیشكه دووپاتی كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌دواداچوون و توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و به ته‌واوی ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه، كه ته‌نیا بوون وا ده‌كات خاوه‌ن هه‌ست و بۆچوونی خۆت بی و ئازادییه‌كانت لێ وه‌رنه‌گیرێته‌وه و به خۆت بڕیار له چاره‌نوووسی خۆت بده‌یت.