"یه‌كێتى نایه‌وێ قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ین و به‌رنامه‌ى چاره‌سه‌رمان هه‌بێ"
خه‌لیل سه‌ركانى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاماژه به چۆنیه‌تیى به‌شداركردنیان له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، "پشتگیرى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان ده‌كه‌ین".
سه‌ركانی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا به دوورى نازانێ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كێشه‌یان بۆ دروست بكرێت و وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى یه‌كێتى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، كه‌س ناتوانێ گۆڕان له سلێمانى ده‌ربكات.
گۆڕان وه‌ك ئه‌وه‌ى بڕیاره به‌شدارى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكات، پێى وایه داهاتووى حوكمڕانى له كوردستان چۆن ده‌بێت؟
له ڕابردوودا تێبینیمان له‌سه‌ر حوكمڕانیی له كوردستان هه‌بووه، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر درێژه به‌و دۆخه بده‌ین ئه‌وه ئه‌نجامێكى باشى نابێ، بۆیه پێویسته واز له حكوومه‌تى حزبى بهێنرێت و بیر له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك بكرێته‌وه، چونكه خه‌ڵك قوربانى زۆرى داوه و ئێسته‌یش گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌شدارى له حكوومه‌ت بكات، پێى وایه ده‌بێ داهاتووى كوردستان به‌ره‌و باشتر بڕوات و قۆناغێكى باشتر ببڕین، بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕان په‌یامه‌كه‌ى له حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوى باش ده‌بڕین، ئێمه ده‌مانه‌وێ چاكسازى گشتیی بكرێ، هێزه‌كانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێنه‌وه و داهات به گشتی شه‌فاف بێت.
ئه‌و قسانه‌تان كردووه به پڕۆژه و بیده‌ن به‌و لایه‌نه‌ى حكوومه‌ت پێك ده‌هێنێت؟
به‌ڵێ، پێشتریش كه به‌شدار بووین له حكوومه‌ت ئه‌و به‌رنامانه‌مان هه‌بوو، دڵنیایی ده‌ده‌ین كه گۆڕان بۆ دژایه‌تى هیچ لایه‌ن و كه‌سێك ناچێته حكوومه‌ت و رقمان له هیچ كه‌سێك نییه له كوردستان، پێمان وایه كاتى ئه‌وه هاتووه كوردستان به‌دامه‌زراوه‌یى بكرێ و ده‌ستوورى خۆمان هه‌بێ.
هه‌ست ده‌كه‌ن له‌و حكوومه‌ته‌ى داهاتوو باشتر ده‌توانن به‌رنامه‌كانتان جێبه‌جێ بكه‌ن؟
حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌بێ یه‌ك به‌رنامه‌ى تۆكمه‌ى هه‌بێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شدارى حكوومه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌رى ڕێك بكه‌وین، به جۆرێك حكوومه‌تێكى خزمه‌تگوزار بێت و هى خه‌ڵك بێ بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێ، له ئێسته‌وه پێشبینیمان بۆ حكوومه‌تى داهاتوو نییه، به‌ڵام كاندیده‌كه‌ى پارتى و قسه‌كانیان بۆ حكوومه‌تى داهاتوو باشه و جێى ئومێده، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هاتنه پێشه‌وه‌یشیان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت گونجاوه.
به‌و واتایه‌ی قسه و به‌رنامه‌ى پارتى ئێسته به دڵى ئێوه‌یه؟
قسه‌كانی پارتى گونجاوه و گرنگه بچێته بوارى جێبه‌جێكردن، گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و حكوومه‌ته‌ی پێكده‌هێنرێ هه‌موومان به خێر و شه‌ڕ تێیدا به‌شدار بین و ڕێگرى نه‌كرێ له هیچ حزب و لایه‌نێك كاره‌كانى بكات، به‌گشتیی تا ئێسته نیه‌تى باش بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو هه‌یه.
ئێوه بڕیارتان داوه به خێر و شه‌ڕ به‌شدارى له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر ڕێگریمان لێ نه‌كرێت و به‌و به‌رنامه‌یه پێكبهێنرێ كه ئێسته هه‌یه، به خێر و شه‌ڕ به‌شدارى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌كه‌ین و حكوومه‌تیش له ماوه‌یه‌كى كه‌م پێكده‌هێنرێ و ئه‌وكاته‌یش قسه‌ى خۆمان ده‌بێ.
ده‌مه‌وێ پرسیارى ئه‌وه بكه‌م بۆچى ئێسته پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى خراپه؟
یه‌كێتى پێویسته له‌وه تێبگات كه ئێمه بۆ دوژمنایه‌تى و سڕینه‌وه‌ى كه‌س دروست نه‌بووین، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێ هۆكارى چاكه بین له كوردستان، هه‌رچه‌نده ئه‌ركمان ئاسان نییه.
یه‌كێتى نایه‌وێ قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ین و به‌رنامه‌ى چاره‌سه‌رمان هه‌بێ، یه‌كێتى ته‌قه‌مان لێ ده‌كه‌ن و ساخته‌كارى و هێزیشمان به‌رانبه‌ر به‌كار دێنن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندان كێشه‌ى ئیداریى تر هه‌ن له نێوانمان، بۆ نموونه پۆسته ئیدارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان هه‌مووى هى گۆڕانه و بڕیارى ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌رناكرێ، بابه‌ته‌كه ئێمه نین كه ڕقمان لێیان بێ، به‌ڵكو ئه‌وان دژایه‌تى به‌رنامه‌كه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن.
باس له‌وه ده‌كرێ یه‌كێتى هه‌وڵ ده‌دات بێبه‌شتان بكات له حكوومه‌ت، ئه‌مه بۆ؟
یه‌كێتى هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى زیاتر له حكوومه‌تى داهاتوو ده‌دات، بۆیه ده‌یه‌وێ گۆڕان بێبه‌ش بێ له پێكهێنانى حكوومه‌تى كوردستان، به‌ڵام گۆڕان بۆ شه‌ڕه‌ده‌نووك به‌شدارى له حكوومه‌ت ناكات و ده‌یه‌وێ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت سه‌ربخات.
نازانن یه‌كێتى بۆچى به ڕێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان قه‌ڵسه؟
گۆڕان به‌بێ كێشه نه‌بووه و له ڕابردوودا كێشه‌ى زۆرمان بۆ دروست كراوه، ئه‌مجاره‌یش وه‌ك هه‌موو جارێكى تر پێشبینى دروستكردنى كێشه ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌یشى كه ئێسته باسى خه‌باتى ڕابردوو ده‌كه‌ن، به‌قه‌د سه‌ركرده‌كانى گۆڕان بۆ كوردستانیان نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ كێشه‌مان بۆ دروست بكه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌تان كه پۆست وه‌رده‌گرن، دڵنیایی ده‌ده‌ن به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت سه‌ربخه‌ن؟
ئه‌وه پێوه‌ندى به سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیه‌وێ هه‌موو كورد هه‌وڵى سه‌رخستنى ده‌دات، وه‌زیره‌كانى ئێمه‌یش كه ده‌چنه حكوومه‌ت به‌رنامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رده‌خه‌ن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كانتان، ئێوه به ته‌واوى سلێمانیتان خستووه‌ته به‌رده‌ستى یه‌كێتى له كاتێكدا پارێزگار گۆڕانه؟
به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكمان لا گرنگتره، پارێزگارى سلێمانى گۆڕانه، به‌ڵام نامانه‌وێ له‌ناو پارێزگا كارى حزبى بكات و ده‌مانه‌وێ خزمه‌تى خه‌ڵك بكات نه‌ك حزب، وازمان له سلێمانى نه‌هێناوه و پێوه‌رى گه‌وره‌یى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به كورسیی نییه، چونكه هه‌ڵبژاردن ساخته بوو.
پێتان وایه هه‌ندێك كه‌سى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى ئێسته زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و له سلێمانى ده‌یانه‌وێ ڕۆڵ بگێڕن؟
بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى پۆستى حكوومییان به‌ده‌سته‌وه نییه و وه‌ك حزب كار ده‌كه‌ن له سلێمانى، تا ئێسته‌یش هیچ گوشارێكیان له‌سه‌ر گۆڕان دروست نه‌كردووه.
ده‌گوترێت چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتى ڕێك بكه‌ون، له‌و شاره ده‌رتان ده‌كه‌ن؟
ئینجا بۆ كوێ ده‌رمان ده‌كه‌ن؟ ئێمه خه‌ڵكى كوردستانین و له سلێمانى به كه‌س ده‌رناكرێین و ده‌ركردنى گۆڕان له سلێمانى گاڵته‌جاڕییه، كه‌س ناتوانێ گۆڕان ده‌ربكات ئه‌گه‌ر هه‌زار گوشارى ترمان له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، دواتر هه‌ر هێزێك به‌رنامه و بڕیارى سیاسیى خۆى هه‌یه و داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێ كه‌شتى كوردستان به‌ره‌و كه‌نارى ئارامى ببه‌ین.
له‌ناو گۆڕان كێ بڕیارده‌ره؟
جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارده‌ره.
ئه‌ى كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا؟
كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵسووڕاوێكى ئاسایى ناو گۆڕانن و پاڵپشتى بڕیاره‌كانى گۆڕان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جار به‌رپرس و كه‌سایه‌تیى گه‌وره سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه پێوه‌ندى به گۆڕانه‌وه نییه و ماناى قۆرخكردنى بڕیاره‌كانى گۆڕان نییه، كه حیسابیان بۆ ده‌كرێ، به‌هۆى نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌یه.