له نوێترین ئه‌پده‌یتی كۆمپانیای فه‌یسبووك بۆ ئاپی مه‌سنجه‌ر، هه‌ستاوه به زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر ناوازه و گرنگ، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ چه‌ند وڵاتێك به‌رده‌ست ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
androidpolice" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فه‌یسبووك وه‌ك نوێبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ساڵی 2019 نوێترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ مه‌سنجه‌ره‌كه‌ی دانا كه ئه‌وه‌یش گۆڕینی ڕه‌نگی باگڕاوندی پشته‌وه‌یه‌تی بۆ ڕه‌ش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ئه‌مه له نوێترین ئه‌پده‌یت به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بۆ هه‌موو دنیا به‌رده‌ست نییه و ئێسته له چه‌ند وڵاتێكی جیاجیا به‌رده‌سته، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له زووترین كات بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت.
ماسنجه‌ر ئاپێكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووكه بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروست كراوه، تا له ڕێیه‌وه به كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌نگی و نووسراو و وێنه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌هێزتر بكه‌ن و بیگۆڕنه‌وه، له ساڵی 2006 بۆ یه‌كه‌م جار ماسنجه‌ر ته‌نیا به‌شێوه‌ی نووسین كرایه‌وه و بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بوو.