له سه‌رده‌می زووه‌وه باڵنده‌ی كه‌ناری وه‌ك ئامێری هۆشیاری و ئاگاداركردنه‌وه به‌كارهاتووه بۆ ئاگاداربوون له بوونی گازی خنكێنه‌ر و ژه‌هراوی له كانه‌كانی خه‌ڵووز، بۆ هاریكاری كرێكاران، چونكه ئه‌و باڵنده‌یه هه‌ركات گازی خنكێنه‌ر له كانه‌كان ده‌رچووبا پێش مرۆڤ هه‌ستی پێ ده‌كرد و كانه‌كانی جێ ده‌هێشت و بۆ ده‌ره‌وه ده‌فڕی، بۆ ئه‌مه‌یش كرێكاره‌كان ده‌یانتوانی ژیانی خۆیان ڕزگار بكه‌ن و بچنه ده‌ره‌وه له كانه‌كان.
به ڕوانین له‌و ڕێیه و به هه‌مان لۆژیكه‌وه، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌یه‌ك مریشكیان كرده سه‌رباز و له‌گه‌ڵ خۆیان بر‌دیانن بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو، له ماوه‌ی پێنج ساڵ ڕاهێنانیان پێ كردن، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به چڕی كاری ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مریشكانه له جه‌نگی بیۆلۆجی و كیمیایی و گازی خنكێنه‌ردا زوو ئاگاداری هێزه‌كان بكاته‌وه و ببێته هۆكارێك بۆ ڕزگاركردنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی كه‌نداو.
ئه‌و كاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه بوو به كه‌مترین تێچوون ڕێ له‌وه بگرێ كه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی تووشی هه‌ر هه‌ڵمه‌ت و هێرشێكی كیمیایی بن. ئه‌و مریشكانه به فه‌رمی له ڕیزی هێزه‌كانی مارێنز دامه‌زرێنران و ده‌واجنی تایبه‌تیان بۆ دروستكرا و له كوێت باشترین خواردنیان پێشكه‌ش ده‌كرا و له خێمه‌ی تایبه‌ت و پزیشكی تایبه‌ت خزمه‌تی ده‌كردن.
له به‌یانی ڕۆژێكی جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان كاتێك هێزه‌كانی مارێنز له خه‌و ڕابوون، بینیان سه‌رجه‌م مریشكه‌كان مردوون و له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتوون، سه‌ربازه‌كان هه‌موو ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵیان بڵاوبووه‌وه و به په‌له ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كرد بۆ كشانه‌وه، چونكه ئه‌وان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی هێرشی كیمیایی بوونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده زیاتر مانه‌وه و هیچ یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان بۆنی ناخۆش و ژه‌هراوی نه‌چووه سییه‌كانییه‌وه و هیچ یه‌كێكیشیان نه‌بوورانه‌وه، به‌ڵام له ڕووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو تێكشكابوون و وره‌یان ڕووخابوو.
زۆرێكیان دوای ئاشكرابوونی هۆكاری مردنی مریشكه‌كانیش هه‌ر باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد و داوای پزیشكیان ده‌كرد و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت. دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری مردنی مریشكه‌كان و ڕه‌قبوونه‌وه‌یان، پزیشكان و لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مریشكه‌كان شه‌وی پێشتر له شوێنی حه‌وانه‌وه نه‌كراون و له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه و سه‌رما و سۆڵه كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست كردووه و سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ستداوه. واته هۆكاری مردنیان گازی خنكێنه‌ر و ژه‌هراوی نییه، به‌ڵكوو به‌هۆی سه‌رماوه تووشی ڕه‌قبوونه‌وه هاتوون.
هه‌رچه‌نده مریشكه‌كان به‌هۆی گازی خنكێنه‌ره‌وه نه‌مردن، به‌ڵام كاریگه‌ری ده‌روونی سه‌ربازه‌كان هێنده‌ی به‌كارهێنانی گازی كیمیایی بوو، سه‌رجه‌میان وره‌یان به ته‌واوی ڕووخا و گۆڕه‌پانی جه‌نگیان به‌جێهێشت، ئه‌و ئه‌زموونه و هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی به‌هۆی سه‌رماوه شكستی خوارد.
یه‌كێك له ڕاهێنه‌ر و سه‌ربازانی خانه‌نشینی سه‌رده‌می جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان له‌م دواییه جارێكی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه بانگهێشتكرایه‌وه، تا ئه‌زموونی به‌كارهێنانی گیانه‌وه‌ری زیندوو بۆ ئاشكراكردنی هێرشی كیمیایی و خنكێنه‌ر دووباره په‌ره پێ بداته‌وه.
به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه، ئه‌زموونی نوێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشكراكردنی هێرشی كیمیایی به‌ر له‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ دروست بكات، گه‌یشتووه به كوێ و ئه‌مجاره چۆن و چ گیانه‌وه‌رێك به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له جه‌نگی 2003ی هێرشكردنه سه‌ر عێراق و ڕژێمی سه‌دامیش به‌هه‌مانشێوه به‌شێك له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا مریشكیان به‌كارهێنا له ترسی هێرشی گازی خنكێنه‌ر و ژه‌هراوی.
له یه‌كه‌م ساڵی هاتنی سوپای
ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، 43 مریشك گیانیان له ده‌ست دا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه له‌ناو قه‌فه‌زێك له هه‌مه‌ره سه‌ربازییه‌كان دانرابوون و به‌رده‌وام هاتوچۆی هه‌مه‌ره‌كان، مریشكه‌كانی گێژ ده‌كرد و سه‌ره‌نجام گیانیان له ده‌ست ده‌دا.
كین گریفین ئه‌فسه‌ر له سوپای ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكی گوتی، نازانم چه‌ند پاره له تیمی مریشكه‌كان خه‌رج كراوه، به‌ڵام دڵنیام هه‌وڵ و كار و تێچووی زۆریان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی به‌لای هه‌مووانه‌وه‌یش سه‌یر بوو، خه‌ڵكی به گاڵته سه‌یری ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریان ده‌كرد و له‌ناو هه‌مه‌ره‌كان بوون و دۆخه‌كه‌یان ده‌بینی، سه‌ربازه‌كانیش به هیچ كه‌سیان نه‌ده‌گوت، هۆكاری بوونی مریشك له‌ناو هه‌ر هه‌مه‌رێك چییه.
له‌و 43 مریشكه‌ی له جه‌نگی ڕووخانی سه‌دام مردن، هه‌ریه‌كه‌یان به شكۆمه‌ندی و ته‌رمیان له نێو تابوونی دارینه‌وه له ئه‌مه‌ریكا به‌خاكسپێردرا و ڕێزیان لێ نرا و "كاپتین بوبای و كینگ و لانس و بیكه‌ر" ته‌نانه‌ت گۆڕی مریشكی ونیشیان دروست كرد.