لانه كه‌مال گۆرانیبێژی تازه پێگه‌یشتووی كورد، نوێترین به‌رهه‌می كه له ڤیدیۆ كلیپێك پێك هاتووه بڵاو كرده‌وه، له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه ده‌یان جار بڵاو كراوه‌ته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، لانه كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانیبێژی لاو كه به گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی زیاد ئه‌سعه‌د ناوی ده‌ركرد، ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی "خوداحافیز" بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی لانه له تێكست و میلۆدی زیاد ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری ناوداری كورده، ده‌رهێنانی یوسف له‌شكری، دابه‌شكردنی ده‌نگی جێگر سه‌باحه، له ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار بڵاوی كرده‌وه.
لانه كه‌مال محه‌مه‌د ساڵی 1987 له سلێمانی له دایك بووه، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ڕوویان كردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێسته له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌ر له‌و وڵاته قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه و تا ئه‌ندازیاری بیناسازی خوێندووه و ئێسته له شاری فرانكفۆرت كاری ئه‌ندازیاری ده‌كات.