ئه‌و ژنه‌ى له‌سه‌ر كه‌یسى سێوان قادر گیرابوو ئازاد كرا.. دۆسیه‌كه هێشتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه
كه‌سوكاری سێوان قادر سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكی كه‌یسی كچه‌كه‌یان كشانده‌وه و ئه‌و ژنه‌یش ئازاد كراوه كه له سه‌ر دۆسیه‌كه گیرابوو.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژنێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سێوان قادر گیرا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا كرا، دوێنێ ئه‌و ژنه ئازاد كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى كانوونى دووه‌م، شڤان قادر برای سێوان قادر به "وشه"ی راگه‌یاند، سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ژنه كشاندووه‌ته‌وه كه دراوسێى ماڵى سێوان بووه و دادگا ئازادی كردووه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه هیچ تاوانێك له‌سه‌ر گومان ساغ نابێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ تێوه‌گلانی له به‌رده‌ست نه‌بێت، بۆیه سكاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌و ژنه كشێنراوه‌ته‌وه.
براى سێوان گوتى، دۆسیه‌ى سێوان هه‌نگاوی باشی بڕیووه و دڵنیان له‌وه‌ی كه‌یسه‌كه ده‌به‌نه‌وه و سزایه‌كی قورسی هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی ده‌درێت، چونكه ئه‌وه تاوانێكى گه‌وره‌یه ئه‌نجام دراوه.
" سێوان چه‌ند جارێك له نه‌خۆشخانه گوته‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه لێ وه‌رگیراوه و له هه‌موو جاره‌كاندا هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی زانیوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان هاتووه" شڤان قادر واى گوت.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئازادكردنی ئه‌و ژنه كاری دادگایه و پۆلیس ئاگادارى نییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسییه‌كه هه‌نگاوى باشى بڕیوه.
سێوان قادر له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 دواى ئه‌وه‌ى گڕ له‌ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌بێت/ گومان ده‌كرێ هاوسه‌ره‌كه‌ى بێت و ئێسته گیراوه/ سێ منداڵى ده‌ستووتێن و سێوانیش دواى دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ستدا. له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ى "وشه" پێشتر ورده‌كارى بڵاو كردبووه‌وه كه پێش سووتانى ماڵه‌كه له كامێراى چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پیاوه‌كه‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ده‌كات و دواتر ماڵه‌كه ده‌سووتێ.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم