"وشه" زانیارى له‌سه‌ر گرتنى كادره‌كه‌ى پارتى له‌گه‌رمیان بڵاو ده‌كاته‌وه.. لاهوور له پشت كاره‌كه‌وه‌یه
ئه‌و كادره‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه له گه‌رمیان له لایه‌ن دژه تیرۆرى یه‌كێتى و به بڕیارى لاهوور جه‌نگى گیراوه راستى كێشه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌بێت و ئاسایشى یه‌كێتى به بیانووى گه‌شتى "لاهوور" ئازادى ناكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له گه‌رمیان وه‌رى گرتووه ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رخێڵ ئه‌كبه‌ر حاجى رۆسته‌م له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌ڵام دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه و كێشه‌كه‌یش به كۆتا هاتووه.
"وشه" زانیویه‌تى، دژه‌تیرۆری یه‌كێتى و لاهوور جه‌نگى ئه‌و كێشه‌یان كردووه‌ته بیانوو بۆ گرتنى سه‌رخێڵ ئه‌كبه‌ر له‌كاتێكدا كێشه‌كه هیچ پێوه‌ندی به ئاسایش و دژه‌تیرۆر نییه، به‌ڵکو له نێوان مام و برازا ده‌مه‌قاڵێ بووه و پۆلیس و دادگا كێشه‌كه‌یان یه‌کلایی کردووه‌ته‌وه و به که‌فاله‌ت ئازاد کراوه، دواتر به بڕیارى لاهوور گیراوه‌ته‌وه.
له زانیارییه‌كاندا هاتووه، دوای چه‌ندان هه‌وڵی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی و به‌رپرسانی تری پارتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی وه‌ستا حه‌سه‌ن و ئاسایش یه‌کێتی له که‌لار رایان گه‌یاندووه كه دژه تیرۆر سه‌رخێڵ ئه‌كبه‌رى بردووه.
هاوكات دوای چه‌ندان هه‌وڵ بۆ ئازاد كردنى داوا له یه‌کێتی و ده‌زگاکانی کراوه، به‌ڵام بیانووى ئه‌وه‌یان هێناوه‌ته‌وه كه لاهوور جه‌نگى له گه‌شته و ناتوانن به‌بێ بڕیارى ئه‌و ئازادى بكه‌ن، له‌كاتێكدا زانیارى هه‌یه كه لاهوور له‌سلێمانییه.
كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر براى سه‌رخێڵ ئه‌كبه‌ر زانیارییه‌كانى بۆ "وشه" پشتڕاستكرده‌وه و راى گه‌یاند، ئامانج له‌وبابه‌ته شکاندنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌کبه‌ر حاجی رۆسته‌م و پارتییه‌کان بووه و هیچ بابه‌تێکی تر نییه.
كۆچه‌ر ره‌تى كرده‌وه كه باوكی قسه‌ی بۆ هیچ میدیایه‌ك كردبێ گوایه براكه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانی گیرابێ و دووپاتی كرده‌وه تا ئێسته براكه‌ی لای دژه تیرۆر گیراوه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم