ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌ڤین ئاسۆ و خوشكه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له دوێنێوه سه‌تان جار بڵاو كراونه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆریان دروست كرد.
دوێنێ هه‌ینی ئه‌ڤین ئاسۆ پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد، له‌گه‌ڵ دایك و خوشكه‌كانی گه‌شتێكیان بۆ یه‌كێك له چیاكانی كوردستان كرد كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌فری تێدا باریبوو، له هه‌ژماره‌كانیان چه‌ندان وێنه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، دواتریش له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌ڤین له‌گه‌ڵ دایكی چێواز و لیناز كه دووان له خوشكه‌كانین، له ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆیانه‌وه ده‌یان وێنه‌یان بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره كه وێنه‌ی دایكیان بڵاو بكه‌نه‌وه، بووه جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له زۆربه‌ی كۆمێنته‌كاندا، هه‌وادارانی ئه‌و خێزانه باسیان له‌وه كردووه كه دایكیان له خۆیان جوانتر و گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له كاتێكدا دایكیان ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و هێشتا به‌و جوانییه ماوه‌ته‌وه.
ئه‌ڤین ئاسۆ جگه له چێواز و لیناز خوشكێكی تری به ناوی ئاڤان هه‌یه، به‌ڵام نه له هیچ شوێنێك له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌كه‌وێت نه له كه‌ناڵی نێت تیڤی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ته‌نیا له كۆمێنته‌كاندا ده‌ركه‌وتووه.