گۆرانیبێژى لاو "هەرێم سەڵاح"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتوب نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "بێ فایدەبوو" بە شێوەی ده‌نگ بڵاو کردەوە، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش ته‌نیا 1922 بینه‌رى هه‌بووه ئه‌مه‌یش به شكست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ژمار كراوه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
"بێ فایدەبوو" ناوى نوێترین کاری هەرێم سەڵاحە، ئاوازی خۆیەتی و تێکستی هێمن حەمیدی گۆرانیبێژە، دابەشکردنی موزیکی سەرکان تانیکە و میکس و ماستەرینگی لەلایەن سیامەک فەقێ زادەوە بەئەنجام گەیەنراوە، لاوک زانا کاری گرافیکی بۆ کردووە، هەرێم گۆرانییەکەی لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە یووتیووب بڵاو کردووەتەوە.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى هه‌رێم كراوه كه له‌سه‌ر زۆرترین بابه‌ت قسه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر هونه‌مه‌ندان و به‌رهه‌كانى خۆیشى كه‌مترین بینه‌رى هه‌یه.
هەرێم سەڵاح برای هونەرمەندان (هەڵبەست و هەردی)یە، سەرەتای کاری هونەریی لە ڕێگەی ژەنینی ئامێری (نەی)یەوە بووە، چەند ساڵێكیشە وەك گۆرانیبێژ دەركەوتووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هەیە.