باشترین هاوڕێ و خراپترین دوژمن بوونیان نییه، ئه‌مه قسه‌ی جه‌نه‌راڵ جێمس ماتیسه كه به جه‌نه‌رال پاتونیش ناوده‌برێ و به سه‌گی هاریش ناوی ده‌ركردووه، له‌و كاته‌ی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی باڵا و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق ده‌كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی عێراق پێی گوتن، به ئاشتی گه‌یشتوومه‌ته ئێره و هیچ تۆپهاوێژێكم ئاماده نه‌كردووه، بۆیه با لاتان ڕوون بێ، ئه‌گه‌ر فرمێسكێك له چاوم بێننه خوار و ماندووم بكه‌ن، ئه‌وا خۆتان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كانتان ده‌كوژم.
ئه‌مه له واقیع جۆرێكه له ترس و تۆقاندن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به ڕاسته‌قینه‌یش باوه‌ڕی زۆری به كوشتن و ترساندنه، ناتوانی له سه‌رده‌می نوێ كه‌سێكی له‌مشێوه‌یه بدۆزیته‌وه كه له ناو سوپا و له ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ڕێزلێگیراو بێت، ڕه‌نگه هه‌مووتان ماتیس وه‌ك سه‌رباز و جه‌نه‌رالێك سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بیرمه‌نده سه‌ربازییه‌كانی هێز و سوپای نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی به‌شداری كردبێ، له گیرفانی كتێبێكی بچووكی ماركۆس ئۆریلیۆس بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه و بیری بێته‌وه كه شه‌ڕكردن و كوشتن كارێكی نوێ نییه، كتێبخانه‌كه‌ی پڕه له په‌رتووكی گه‌وره‌ترین مێژوونووس و بیرمه‌ندانی دنیا، بۆیه له سه‌رده‌می نوێی ئه‌مه‌ریكا به یه‌كێك له زیره‌كترین و لێهاتووترین جه‌نه‌راله‌كانی وڵات داده‌نرێ، كه به‌رده‌وام یاوه‌ری خوێندنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانست و زانینه.
جێمس
ماتیس سه‌ره‌تا وه‌ك ملازمی پله دوو له هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له 1972 دامه‌زرا، دواتر له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی به‌شداری له شه‌ڕی ڤێتنام كرد و له تیمه‌كه‌ی ون بوو، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركی سه‌ره‌كی كوشتن بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نج و خاوه‌ن هێز و توانا بوو، دواتر له‌گه‌ڵ فیرقه‌ی سێیه‌می مارێنز به‌شداری له هه‌مان شه‌ڕ كردووه‌ته‌وه و زۆر به دڕندانه ڕووبه‌ڕووی دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
له جه‌نگی كه‌نداو هێزی یه‌كه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا بوو له ڕیزی پێشه‌وه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی ده‌كرد، به ته‌واوی بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌لماند كه فه‌رمانده‌یه‌كی به توانا و به‌هێزه و ده‌توانێ ئه‌و سوپایه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به كه‌مترین زیان، ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان پێ مسۆگه‌ر بكات. ماتیس به بیرۆكه و پلانه سه‌ربازییه‌كانی هه‌مووانی سه‌رسام كرد، به جۆرێك هه‌موو سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی خۆشیان ده‌ویست و ڕێزێكی زۆریان لێ ده‌نا به ئێسته‌یشه‌وه ڕێزلێگیراوه.
كاتێك فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌رال كرولاك چیرۆكی خۆی له‌گه‌ڵ ماتیس ده‌گێڕێته‌وه هه‌مووان زیاتر سه‌رسامی ده‌بن، چونكه ئه‌و سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی مارێنز له كوانتیكۆ ده‌كات و داوا له سه‌ربازێك ده‌كات، ئه‌فسه‌ری ئێشكگری بۆ بانگ بكات، چونكه جه‌ژنی سه‌ری ساڵ بوو و هه‌مووان له پشوو بوون، ده‌بوو ئه‌فسه‌رێكی پله نزم له‌و كاته‌دا ئێشكگر بێ، به‌ڵام كاتێك ئه‌فسه‌ری ئێشكگر ده‌چێته لای كرولاك ده‌بینێ ئه‌فسه‌رێكه به پله‌ی سه‌رهه‌نگ له ڕیزی مارێنز كه هه‌موو هاوشانه‌كان و ئه‌وانه‌ی پله‌یشیان له‌و كه‌متر بوو له پشوو بوون، ئه‌و سه‌رهه‌نگه‌ی مارێنز جه‌نه‌راڵ جێمس ماتیس بوو.
فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێی ده‌پرسێ تۆ بۆچی له ئێشكگری و ده‌بوو كه‌سانی پله نزمتر له تۆ له شوێنی تۆ بن، ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی، ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله نزمه‌ی ئه‌ركی ئێشكگری پێ سپێردرابوو، ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاوسه‌گیری كردووه و خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌یكرد به كێشه ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆیشتبووا و به‌شداری ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نه‌كردبا، بۆیه من ئێشكگری له شوێنی ئه‌و ده‌گرم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تووشی گرفتی خێزانی نه‌بێ، من كێشه‌م نییه و ئیشێكی ئه‌وتۆم نه‌بوو، له شوێنی ئه‌و ئه‌ركه‌كه‌م به ئه‌ستۆ گرت.
له‌و ڕۆژه‌وه جه‌نه‌رال كرولاك مه‌زنی ماتیسی بۆ ده‌ركه‌وت و ڕێزی زۆری لێ گرت و گرنگی ته‌واوی پێ دا، له‌میانه‌ی جه‌نگی ئه‌فغانستانیش ئه‌و خاوه‌نی قسه به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌تی كه به سه‌رجه‌م سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی گوت، كه دۆستی هه‌میشه‌یی و دوژمنی هه‌میشه‌یی بوونیان نییه، یان خراپترین دوژمن و باشترین دۆست نین.
به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كرد و له ڕیزی پێشه‌وه ده‌جه‌نگا به سیسته‌م و هه‌نگاوی ژیرانه و پلانی ورده‌وه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له له‌ناوبردنی چه‌كدارانی تاڵیبان تۆمار كرد، كاتێك ڕۆژێك فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكان سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ن، ده‌بینن جه‌نه‌رال ماتیس خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان له‌ناو چاڵی سه‌نگه‌ردایه و خه‌وتووه، له جه‌نگی عێراقیش ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان بوو و خۆی لێ جیا نه‌ده‌كردنه‌وه، ئه‌مه وره‌ی زۆری به سه‌ربازه‌كان ده‌دا و به قسه پڕ له ئیراده‌كانی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر خۆی و هه‌مووانی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هان ده‌دا و یه‌كه‌م هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی كه هاتنه ناو عێراق له 2003 به فه‌رمانده‌یی ماتیسه‌وه ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كرد.
هه‌رچه‌نده وازی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری هێنا دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له 19ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ر، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو بیرمه‌ندێكی سه‌ربازی و كاریزمای ناو سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و به ڕێز و سه‌نگی زۆره‌وه هه‌میشه ناوی ده‌به‌ن و شانازی پێوه ده‌كه‌ن.