دوای ئه‌وه‌ی پزیشكێكی تورك له‌گه‌ڵ كچێكی ڕووسی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست ده‌بێت، ده‌بنه خاوه‌نی منداڵێك، به‌ڵام باوكه‌كه خۆی به خاوه‌نی نازانێت و حاشای لێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، داریابیریكوڤا ژنێكی ڕووسییه و ساڵی 2015 ئیركان ئه‌كیلی پزیشكی ددانی له توركیا ناسیوه، پێوه‌ندی سۆزداری له نێوانیان دروست بووه و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌یه‌كه‌وه ژیاون، له ساڵی 2017 بوون به خاوه‌نی منداڵێك و جیابوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه كاتێك به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گوتووه ده‌بێت به باوك، ئه‌كیلی حاشای لێ كردووه و گوتوویه‌تی ڕاست نییه، به‌ڵام ژنه‌كه پێداگیری كردووه و داوای كردووه مانگانه 15 هه‌زار لیره‌ی بۆ خه‌رجی منداڵه‌كه‌ی پێ بدات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌كیلی به هیچ جۆرێك به‌م داوایه ڕازی نه‌بووه، بابه‌ته‌كه گه‌یشتووه‌ته دادگه و ئه‌كیلی گوتوویه‌تی: من هه‌رگیز نه‌مویستووه ببم به باوك، چه‌ندان جاریش ئه‌مه‌م به‌و ژنه گوتووه، ئێسته‌ش خۆم به خاوه‌نی ئه‌و منداڵه نازانم و باوكایه‌تی بۆ ناكه‌م.
لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌ك كراوه و پشكنینی DNA بۆ منداڵه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه منداڵی ڕاستی ئه‌و پزیشكه‌یه، به‌ڵام هێشتا خۆی لێ به‌دوور ده‌گرێت و ده‌ڵێ: ئه‌و منداڵه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پاره له من هێناوه‌ته دنیاوه، هه‌رگیز باوكایه‌تی بۆ ناكه‌م.