دوای ئه‌وه‌ی چۆپی فه‌تاح هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره هه‌ولێرییه‌كه كرد و بووه خاوه‌نی منداڵێك لێی، بۆ یه‌كه‌مین جار وێنه‌یه‌كی خێزانی له‌گه‌ڵ بڵاو كرده‌وه.
چۆپی فه‌تاح گۆرانیبێژ و دیزاینه‌ری ناسراوی كه‌ركووكی، ساڵی پار له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كرد، به‌ڵام هیچ وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاو نه‌كرده‌وه كه بووه‌ته هاوژینی.
میدیاكان پاش ماوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، چۆپی له‌گه‌ڵ كوڕه بازرگانێكی شاری هه‌ولێر به ناوی چه‌تۆ كه كوڕی بازرگانێكی ناوداری ئه‌و شاره‌یه به ناوی فه‌دۆ مه‌خمووری كردووه.
له‌و كاته‌وه چۆپی هیچ وێنه‌یه‌كی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دانه‌ده‌نا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بوون به خاوه‌نی كچێك و خێزانه‌كه‌یان گه‌وره بوو، بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خێزانیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
پێشتر جارێك وێنه‌یه‌كی له تاریكی‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كردبووه‌وه، به‌ڵام هه‌وادارانی گاڵته‌یان پێ كردبوو و گوتبوویان كه مێرده‌كه‌ی كه‌چه‌ڵه و به‌ته‌مه‌ن دیاره.
"چۆپی فه‌تاح" له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئه‌گه‌رچی هه‌ر له منداڵییه‌وه له هۆڵه‌ندا ژیاوه و له‌وێش فێری گۆرانیگوتن بووه، ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له باشترین گۆرانیبێژه‌كانی كوردستان، ماوه‌یه‌ك كاری پێشكه‌شكاری كردووه، ئێسته‌ش خه‌ریكی بازرگانییه، دووكانێكی جلی ژنانی به ناوی خۆیه‌وه له هه‌ولێر داناوه.