یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك هه‌وڵى زۆرى داوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م حزبه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌ن ده‌ربكات و خۆى وه‌ك پاڵه‌وان نیشان بدات. به‌ڵام توركمان و عه‌ره‌ب پێی رازی نین و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌ن نهێنیى شه‌وێك پێش هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ لابردنى ڕێبوار تاڵه‌بانى ئاشكرا ده‌كات كه پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه "شكست ده‌هێنن".
سه‌ركه‌وت كه‌ركووكى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى ماڵى توركمانى له كه‌ركووك، ئاشكراى ده‌كات كه دواین هه‌وڵ بۆ پێكهێنانى ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى شاره‌كه، ڕێككه‌وتنمان وابوو سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن به ئێمه بدرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركمان، بۆ "وشه" گوتى، "وه‌ك توركمان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن به مافى خۆمان ده‌زانین و له دواین هه‌وڵى یه‌كێتیش ئه‌وه‌مان پێ گوتوون و ئه‌وانیش ڕ‌ازى بوون، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ى یه‌كێتی ڕای گه‌یاند كه خۆیان كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دیارى ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه واژووى دوو ئه‌نداممان كشانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ی یاسایى ته‌واو نه‌بێت، له داهاتوویش گه‌ره‌نتی نه‌درێت كه ئه‌و پۆسته بۆ توركمانه، ئه‌و دوو واژووه ناگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه‌یشی گوت، "له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان به‌یه‌كه‌وه 15 ئه‌نداممان هه‌یه و به‌بێ وه‌رگرتنى یه‌كێك له پۆسته‌كانى ئه‌نجوومه‌ن یان پارێزگار، ئێمه واژووى له‌و شێوه‌یه بۆ یه‌كێتى ناكه‌ینه‌وه و دڵنیایى %100مان ده‌وێت ئینجا ده‌چینه ئه‌نجوومه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه".
كه‌ركووكى ئه‌وه‌یشى ڕوون كرده‌وه كه ئه‌و شه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كراوه ئه‌وان به نوێنه‌رى یه‌كێتییان گوتووه له‌و هه‌وڵه شكست دێنن، چونكه ئێمه ده‌زانین زۆرینه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵتان نین، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام دواتر نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجامێك.
پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه بوو به پارێزگاریشه‌وه، به‌ڵام شاره‌كه‌یان پێشكه‌شی میلیشیاكان كرد و سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان له‌ده‌ست دا، ئێسته ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر نرخێك بێت سازش بۆ عه‌ره‌ب و توركمان بكه‌ن تا پۆسته‌كانی كه‌ركووك دابه‌ش بكرێنه‌وه.
هاوكات جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆ "وشه" گوتى، "به‌داخه‌وه هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه ده‌درێت دژى ڕێبوار تاڵه‌بانى، چونكه بڕیاره‌كه‌ى دادگا هێنده بڕیارى سیاسییه هێنده یاسایى نییه تا كه‌سانێك ئه‌وه به ده‌رفه‌ت بزانن بۆ له‌كارلادانى".
حه‌سه‌ن ئاشكراى كرد، "له ڕابردوودا لیستی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیستی عه‌ره‌بی و توركمانی ئه‌نجام دا. توركمانیش ته‌نیا حه‌وت ئه‌ندامیان ئاماده بوون تێیدا و واژوویان كۆ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن لابده‌ن و كه‌سێكی ئه‌وان ببێت به سه‌رۆك، به‌ڵام پێویسته رێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و له كۆی ٤١ ئه‌ندام، ٢١ ئه‌ندام ئاماده بن، دواتر دوو له توركمان و دوو له عه‌ره‌ب كشانه‌وه".
"ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كگرتوو و بێلایه‌نه‌كان ئاماده نین به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، بۆیه قورسه رێژه‌ی یاسایی ته‌واو بێت، هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب له واژووكه‌ی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و توركمانیش هه‌مووی ئاماده نین، به‌مه‌یش رێژه‌ی یاسایی تێك چووه". جوان حه‌سه‌ن واى گوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه دوای بڕیاری گرتنی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ڕۆژێك دواتر به واژووی تاڵه‌بانی مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی داقووق خه‌رج كراوه، بۆیه بڕیاری گرتنی شكستی خواردووه و تا ئێسته واژووی ئه‌و كاری پێ ده‌كرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه.
هه‌رچى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى یه‌كێتى كار ده‌كاته سه‌ر پێكه‌وه كاركردنى حزبه كوردییه‌كان له كه‌ركووك، تا ئاستێك له كه‌ركووك یه‌كێتى له لیستى برایه‌تى خۆى ده‌ر ده‌نێت.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێی كه‌ركووكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "هه‌وڵى له‌و شێوه شكست ده‌هێنێت، هه‌رچه‌ند یه‌كێتى ئێسته‌یش له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ دانیشتنێكى له‌و شێوه‌یه و لادانى كوردێك له پۆسته‌كه‌ى".
به‌رپرسى لقى سێ ده‌ڵێ، "ڕێبوار تاڵه‌بانى مافى خۆیه‌تى تانه له بڕیاره‌كه‌ى دادگا بدات و جارێ نه‌بووه به بڕیار و هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه ده‌درێت، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه سیاسییه، هه‌روه‌ها توركمان و عه‌ره‌ب ئاماده نین بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان نه‌بێت بچنه ژێر داواكری یه‌كێتییه‌وه".
خورشید گوتی، "ئه‌و هه‌وڵانه‌ى یه‌كێتى ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاركردنى لیستى برایه‌تى و حزبه كوردییه‌كان له‌و شاره، بۆیه ئه‌و كاره‌ى یه‌كێتى وا وێنه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ى لیستى برایه‌تى بێت".
هاوكات عه‌بدوڵا سه‌ید به‌رزنجى مامۆستاى زانكۆ له كه‌ركووك، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "لیستى برایه‌تى و كوردى كه‌ركووك و ناسنامه‌ى كوردانه‌ى شاره‌كه له مه‌ترسیدایه، بۆیه پێویسته یه‌كێتى ڕێز له‌و دۆخه‌ی كورد بگرێت له كه‌ركووك".
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ زیاتر گوتی، ڕۆژانه یه‌كێتى به‌ڵێنى دابه‌شكردنى پۆست و پله بڵاو ده‌كاته‌وه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى تر، ئه‌وه‌یش بۆ لادانى كورد و له‌ناوبردنى كورد و كه‌مبوونه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كوردییه.
ئاماژه‌ی دا، له مانگى رابردوودا به‌یانێكى فه‌رمیمان دا به یه‌كێتى به‌ناوى مامۆستایانى كورد له كه‌ركووك "بۆ پاراستنى یه‌كڕیزى"، هه‌رچه‌نده دڵنیا بووین گه‌ره‌نتى نییه بۆ گوێگرتن و ڕێزگرتن له هه‌ڵوێستى ئێمه‌یش. به‌ڵام ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو ده‌بوو به‌جێی بێنین.