له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ دیاریكردنی باشترین پێشكه‌شكاری ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام درا، ئه‌ڤین ئاسۆ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت و ڕاژانیش وه‌ك تاكه ڕكابه‌ری پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ژماری كوردش وه‌رد سینگه‌رس له ئینستاگرام، ساڵانه هه‌ڵبژاردنی جۆراوجۆر بۆ دیاریكردنی باشترین پێشكه‌شكار، گۆرانیبێژ، گۆرانی، پڕۆگرام، كه‌ناڵ.. هتد ئه‌نجام ده‌دات، له دوا قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شدا كه به ده‌نگی هاووڵاتییان باشترینه‌كان دێنه هه‌ڵبژاردن، له لایه‌ن خاوه‌ن ههژمارهكهوه خه‌ڵات ده‌كرێن.
بۆ ساڵی 2018 ئه‌و هه‌ژماره هه‌ستا به دیاریكردنی هه‌ر یه‌ك له‌و ناوانه، له دیاریكردنی باشترین پێشكهشكاردا، بۆ جارێكی تریش ئه‌ڤین ئاسۆ پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی "ئه‌ڤین ژن و ژیان" له كه‌ناڵی نێت تیڤی، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
شایانی باسه ڕاژان دانا كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "میوانی ناوه‌خت"ی كه‌ناڵی ناوخۆیی ڕه‌نگه، توانی ته‌نیا به چه‌ند پۆینتێك ده‌نگ له ئه‌ڤین ئاسۆ كه‌متر به‌ده‌ست بێنێت و پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ڕاژان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و له ڕێی پرۆگرامهكهیهوه پێشانی ده‌دات، دیمه‌نه سروشتییه‌كانی لادێكانی كوردستانه و خۆیشی بێ هیچ سپۆنسه‌رێك له لایه‌ن سه‌نته‌ری جوانكاری و ئارایشگه و جلوبه‌رگی گرانبه‌هاوه پێشكهشكارییهكهی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویه‌تی به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت و جێی خۆی له دڵی هه‌وادارانیدا بكاته‌وه.