هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵ و كچه به‌شداربوویه‌كی پێشووی پڕۆگرامی كورد ئایدڵ به ناوی "بانه شیروان" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام جارێكى تر به وێنه نوێیه‌كانى هه‌راى ناوه‌ته‌وه.
كچه به‌شداربووی پرۆگرامی كورد ئایدڵ بانه شیروان ئه‌مه یه‌كه‌م جارى نییه به‌ر ڕه‌خنه‌ى هه‌وادارانى بكه‌وێت، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت به هاوكاری كه‌سێكی تر ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌كات و كۆمێنتی له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته‌ی لابردبوو تاكو هێرش و قسه‌ى پێ نه‌گوترێت.
دووه‌م ههرایشى به‌هۆى ئاشكرا بوونى تاتۆى سه‌ر ڕانى بوو ئه‌گه‌ر چى ته‌مه‌نى بچووكى هه‌یه و پێشتر ئاشكراى كردبوو كه تاتۆى له سه‌ر جه‌سته‌ى نه‌كردووه، بۆ ئه‌مجاره‌یش به چه‌ند وێنه‌یه‌ك له نزیكى ڕاپهرێكى ناوداره‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ته‌نیوه‌ته‌وه.
هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه كه وێنه‌كه‌ى بانه زۆر بێ ئهتهكێتییه و زیاتر خۆى بچووك كردووه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده، وه‌ك ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه پێویستى به‌ناوبانگى بێت و له‌و داوا بكات.
بانه یه‌كێك بوو له بچوكترین بهژداربوهكانی پرۆگرامی كورد ئایدڵ له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه و توانی هه‌تا قۆناغی كۆتای پرۆگرامه‌كه بمێنێته‌وه به‌ڵام نازناوی كورد ئایدڵی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دایكى هێرشى تووندى كرده سه‌ر كلتوورى گۆرانى له شارى هه‌ولێر و حه‌یرانى به ناخۆشترین هونه‌ر ناوبرد.
بانه شیروان، له‌كاتی به‌شداریكردن له كورد ئایدڵدا هه‌ر زوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگی بڵاو بوویه‌وه، هه‌واداران و گوێگرانی سه‌رسامی خۆیان به ده‌نگی ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی ناوبراو هێرشی توندی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌و ناوبانگه‌ی له‌ده‌ست دا.