ئه‌گه‌رچی نرخی نه‌وت سه‌ره‌تایه‌كی باشی له ساڵی نوێ تۆمار كردووه، به‌ڵام شاره‌زایان هۆشداری له باره‌ى نرخه‌كه ده‌ده‌ن و پێیان وایه نرخه‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له نێوان 60 بۆ 70 دۆلار ده‌بێت. به‌شێك له شاره‌زایانیش پێیان وایه ئۆپیك له لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه دواى په‌نا بردن بۆ رووسیا بۆ سه‌قامگیر كردنى نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا.
شاره‌زایان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت، پێشبینی خۆیان بۆ ساڵى 2019 بۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت راده‌گه‌یه‌نن و ده‌ستنیشانی كۆمه‌ڵك فاكته‌ریش ده‌كه‌ن كه هۆكار ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "لیزیكۆ"ی فڕه‌نسی، چه‌ند فاكته‌رێك له 2019 نرخی نه‌وت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له‌وانه ئاستى خواستى جیهانی بۆ كڕینی نه‌وت، ئاستى پابه‌ندی ئۆپیك به رێككهوانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى ئێران.
ده‌ستنیشان كردنى فاكته‌ره‌كانی گرانبوونی نرخ یان دابه‌زینی، له كاتێكدایه له سێ مانگی كۆتایی 2018 نرخی نه‌وت زیاتر له 40% دابه‌زی له‌و كاته‌ى نرخه‌كه گه‌یشتبووه 87 دۆلار بۆ به‌رمیلێك نه‌وت و پێشبینی ده‌كرا به سه‌پاندنى سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران و رێگرتن له فرۆشتنی نه‌وت، نرخه‌كه به‌رزتر ببێته‌وه.
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه له نرخی نه‌وت وایكرد زۆرێك له شاره‌زایان و ناوه‌نده‌كانی گرنگیده‌ر و تایبه‌ت به بۆرسه‌ى نه‌وت به پێشبینییه‌كانیان بچنه‌وه.
گۆڵدمان ساكس پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وتی برێنت له 2019 له نێوان 62 دۆلار و 50 سه‌نت بێت ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر پێشبینی كرد بوو نرخه‌كه 70 دۆلار بێت.
به‌ڵام شاره‌زایانی "ی‌و بی ئێس" پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له ماوه‌ى سێ مانگ بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، بگاته 70 دۆلار، ئه‌مه له كاتێكدایه ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌م نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 58 دۆلار و 72 سه‌نت.
وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری نه‌وت، چه‌ند فاكته‌رێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه پێیان وایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نرخه‌كه به‌شێكی پێوه‌نداره به مه‌ترسییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت جه‌نگی بازرگانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا كه لێكه‌وته‌ى نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر خواستی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهانی.
دامیان كورفالین شاره‌زای نه‌وت له بانكی گۆڵدمان ساكس ده‌ڵێ بازاڕی نه‌وت پشتى به پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ى ئابووری جیهانی به‌ستووه، جگه له‌مه‌ش داهاتووی نرخی نه‌وت زێتر پێوه‌نداره به پابه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك كه چه‌نده پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان ده‌بن، ئه‌مه‌ش گرنگترین پرسێكه كه داهاتووی نرخی نه‌وت ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌گوێره‌ى پێشبینی كۆمیرس بانك، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك و وڵاتانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئۆپیك كه رووسیا له ریزی پێشه‌وه دێت، پابه‌ند ببن به رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌وا بازاڕی نه‌وت له نیوه‌ی یه‌كه‌می 2019 سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو دنیای شۆك كرد كه زۆرینه پێیان وابوو ئاستى به‌رهه‌می كه‌م ده‌كات كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئاسته‌كه‌ی زیادی كرد و نه‌وتێكی زۆریان خسته بازاڕه‌كان و پێش رووسیا و سعوودیه كه‌وت.
به‌شێك له شاره‌زایان به پێچه‌وانه‌وه پێان وابوو نه‌وتى به‌ردینی ئه‌مه‌ریكی ئاستى به‌رهه‌می زیاد ده‌كات، به‌ڵام هێشتا گومان له‌سه‌ر توانای ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه بتوانێت له‌و ئاسته‌یدا به‌رده‌وام بێت، به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ى ژماره و داتاكان كۆمپانیای بیكه‌ر هیوز كه ئاماژه به كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی ژماره‌ى كێڵگه نه‌وتییه به‌ردینه‌كان ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی نا سه‌قامگیری له نرخی نه‌وت كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان له نه‌وتى ئه‌مه‌ریكی كردووه.
مایكڵ وینته‌ر له دامه‌زراوه‌ی سوسیتیه جه‌نه‌ڕاڵ ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر نرخ له خوار 50 دۆلار بمێنێته‌وه، ئه‌وا به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مه‌ریكی، به‌رهه‌مه‌كه‌یان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، گوتى "بازاڕ چاودێری هه‌ڵوێستى سیاسی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات به‌رانبه‌ر به ئێران و پرسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سێكته‌ری نه‌وتی ئێران كه توانای رۆژانه‌ى هه‌نارده‌كردنى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه".
كێشه‌كانى به‌رده‌م ئۆپیك له كۆنتڕۆڵ كردنى نرخی نه‌وت، كه به‌شێك له چاودێران پێیان وایه دواى هانا بردن بۆ رووسیا له كۆنتڕۆڵ كردنى نرخی نه‌وت له 2016، ده‌توانرێت به سه‌ره‌تای لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپیك هه‌ژمار بكرێت كه له ساڵى 1960ه‌وه له‌و كاته‌ى دامه‌زاروه توانیویه‌تى كۆنتڕۆڵی نرخی نه‌وت له جیهان بكات، به‌ڵام په‌نا بردن بۆ رووسیا مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپیكی زیاتر كردووه.
مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپیك له كاتێكدایه به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، كه‌مترین به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك بۆ ئه‌مه‌ریكا رۆیشتووه به به‌راورد به پێنج ساڵی رابردوو، به پشت به ستن به ئاماره‌كانی "ریفینیتیڤ ئایكۆن" و كۆمپانیای كبله‌ر بۆ داتا.
به‌گوێره‌ى داتاكان، هه‌نارده‌ى به‌رهه‌می ئۆپیك بۆ ئه‌مه‌ریكا 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێك دابه‌زیوه، به مانای ئه‌وه‌ى له ئێسته رۆژانه ته‌نیا ملیۆنێك و 630 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیك بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌چێت كه پێشتر ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل بوو.