له‌كاتى تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت پێویست به‌وه ناكات ده‌رمان وه‌ربگیردرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ته‌نیا ده‌توانرێت له رێگه‌ى پێكهاته سروشتیه‌كانه‌وه له‌م نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه رزگارت ببێت، چونكه پێكهاته سروشتیه‌كان چه‌ندان ڤیتامین و پێكهاته‌ى خۆراكیان تێدایه كه بۆ له‌ش پێویستن له كاتى نه‌خۆشیدا و یارمه‌تى زوو چاكبوونه‌وه‌یى نه‌خۆشى ده‌ده‌ن.
لێره‌دا باس له‌و پێكهاته سروشتیانه ده‌كه‌ین كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵامه‌ت به‌كارده‌هێنرێت.
یه‌كه‌م: زه‌نجه‌فیل، چه‌ندان سه‌ده‌یه زه‌نجه‌فیل وه‌كو ده‌رمانێك به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به سه‌رما كرد ئه‌وه ده‌توانیت له رێگه‌ى به‌كارهێنانى زه‌نجه‌قیله‌وه له‌شت گه‌رم بكه‌یته‌وه. به‌ساده‌ى پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل پاك بكه و له كوپێك ئاودا بیكوڵێنه بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك پاشان لێگه‌رێ كه‌مێك سارد ببێته‌وه و دواتر ئاوى زه‌نجه‌فیله‌كه بخۆره‌وه.
دووه‌م: هه‌نگوین، هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندى دژه به‌كتریایى هه‌یه له‌گه‌ڵ دژه‌میكرۆب نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌تت كه‌م ده‌كاته‌وه. وه‌كو كۆكه و ئازارى قورگ. باشتر وایه هه‌نگوین له‌گه‌ڵ لیمۆ وه‌كو چایه‌ك ئاماده‌بكرێت و بخورێته‌وه به‌مشێوه‌یه ئازارى قورگ كه‌م ده‌كاته‌وه خواردنى كه‌وچكێك هه‌نگوین پێش نووستن واده‌كات ئازارى قورگ و كۆكه كه‌م بكاته‌وه له‌كاتى نووستندا.
سێیه‌م: لیمۆ، ڤیتامین سى تیدایه كه سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات چه‌ند كاتژمێرێك جارێك لیمۆ و ئاو بخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى خێراتر له نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ڵامه‌ت رزگارت ببێت.
چواره‌م: سیر، سیر ئاللیسینێكى به‌هێزه و تایبه‌تمه‌ندى دژه میكرۆبى هه‌یه و نیشانه‌كانى سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه. ده‌توانرێت سیر له ژه‌مه‌كاندا زیاد بكرێت یان پێنج ده‌نك سیر تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ڵ نیو كووپ هه‌نگوین و پاشان بۆ چه‌ند سه‌عاتێك به‌جیى بهێڵه رۆژان كه‌وچكێك له‌م گیراوه‌یه بخۆره‌وه.
پێنجه‌م: دارچین، دژه زینده‌یه‌كى سروشتیه و پره له دژه‌ئۆكسید، ده‌توانیت چاره‌كى كه‌وچكێك دارچین له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌یت و پاشان بیخۆیت به‌مشێوه‌یه یارمه‌تى كرانه‌وه‌یى قورگ ده‌دات و نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تى كۆكه.