لۆرین عیسا کچە کوردێکی نیشتەجێی وڵاتی سعوودیەیە، له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهلاچیهتى فهیسبووك ئاشكراى كردووه كهوا بە فیلمی "المسحوق الاسود" بەشداریی لە فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بەتیرۆر لە هەولێر دەکات.
لۆرین عیسا دەرهێنەری فیلمەکە لهبارهى بهشداریبوونهكهیوه نووسیویهتى: "بە فیلمی "المسحوق الاسود" بەشداریی فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆرم کردووە، خۆشحاڵی خۆم دەربڕم بە بەشداریکردنم لەو فێستیڤاڵەدا بهتایبهت وەک کوردێک بە فیلمێکی سعوودی بەشداریی دەکەم و بەم زستانە ساردە سەردانی کوردستان دەکەم، چونکە عاشقی زستان و بەفر و بارانم و حەزدەکەم بچمە سەر چیاکانی کوردستان".
چیرۆکی فیلمەکە باس لە رووداوێکی تیرۆریستی دەکات کە بەڕاستیی لە سعوودیە روویداوە، کە بەهۆی تەقاندنەوەی مزگەوتێکەوە چەندان کەس بوونە قووربانیی، ئەو وەک کوردێک لە سعوودیە بۆ ئەو کارە تووشی چەندان گرفت بووه لەبەر ئەوەی کورد بووه و خەڵکی وڵاتەکە نەبووه گرفتی زۆرى بۆ هاتووهته پێش لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا.
لۆرین عیسا کچە کوردێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە سعوودیە دەژی، میدیاکانی ئەو وڵاتە بە باڵیۆزی کورد لە وڵاتانای عەرەبی ناوی دەبەن، پێشتریش لەسەر شانۆی ئەو وڵاتە ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە و دەنگدانەوەی زۆر لێکەوتەوە، ئێسته وەک دەرهێنەری فلمی "المسحوق الاسود" بەرهەمهێناوە و وەک بەرهەمێکی سعوودیە بەشداریی فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بەتیرۆر لە هەولێر دەکات.
فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ساڵانە لە یهكی شووباتدا لە هەولێر دەست پێ دەکات، بۆ ئەمساڵ 42 فیلم لە 12 وڵاتەوە بەشدارن، بۆ یەکەمجار 18 کورتە فیلمی کوردی تازە بەرهەمهاتوو لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشدەکرێن.