بایرن میونشن گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانێكی جیهان ئیمزا كرد

:: AM:09:54:10/01/2019 ‌

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستیكردنی لەگەڵ بنیامین باڤاردی بەرگریكاری باڵی راستی فڕەنسی و یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی بۆ ماوەی 5 ساڵ راگەیاند.

ماڵپەڕی یانەی بایرن میونشن ئاشكرای كرد كە توانیویانە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شتوتگارت رێك بكەون لەسەر گرێبەستی باڤارد و ئەم یاریزانە فڕەنسییەش لە هاوینی داهاتوودا بەفەرمی پەیوەندی بە یانە پاڵەوانەكەی ئەڵمانیاوە دەكات.

باڤارد بە یەكێك لە باشترین ئەستێرە تازەپێگەیشتووەكانی تۆپی پێ دادەنرێ و رۆلی سەرەكی گێڕابوو لە بردنەوەی جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا.

یانەی بایرن میونشن بەهای گرێبەستەكەی لەگەڵ باڤارد ئاشكرا نەكرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان گرێبەستەكەی ئەم بەرگریكارە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ كەوتووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م