دوای ئه‌وه‌ی جیف بیزۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌مازۆن له هاوژینه‌كه‌ی جیابووه‌وه، به‌پێی یاساكه‌ی ئه‌مه‌ریكا سامانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا دابه‌ش كرد.
جیف بیزۆس سه‌رمایه‌دار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌مازۆن، پاش 25 ساڵ ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مساڵ به یه‌كجاریی جیابوونه‌وه و داواكه‌شیان له دادگا به ته‌واوی وه‌رگیرا و ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی دوای جیابوونه‌وه كرد.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره له ویلایه‌تی واشنتنی ئه‌مه‌ریكا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، له‌و وڵاته‌ش به فه‌رمی یاسایه‌كیان هه‌یه كه ژن و مێرد دوای جیابوونه‌وه ده‌بێت ته‌واوی سامانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابه‌ش بكه‌ن و نیوه به نیوه‌یان به‌ربكه‌وێت.
به‌م پێیه‌ش ژنه‌كه‌ی جیف بیزۆس بووه خاوه‌نی
135 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و جیابوونه‌وه‌كه‌یان به گرانترین جیابوونه‌وه‌ی مێژوو ناوی ده‌ركرد، چونكه بیزۆس ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی دنیایه و سامانه‌كه‌ی خه‌یاڵییه.
"جێف بیزۆس"54 ساڵ، خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی "ئه‌مازۆن" بۆ بازرگانی ئه‌لیكترۆنی، ناسناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیای به‌ده‌ست هێناوه، داهاتی بیزۆس گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلار.