له ڕێی پرسیاره‌كانی ستۆری ئینستاگرامه‌كه‌یه‌وه، له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسیاره‌كان له‌باره‌ی خێزانه‌كه‌ی، هێلی له‌ڤ گۆرانیبێژ و بازرگانی كورد وێنه‌یه‌كی خوشكه بچووكه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و نهێنییه‌كی خوشكه‌كه‌ی باس كرد.
هێلی له‌ڤ گۆرانیبێژ و بازرگانی كورد، له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی دانا و "ask me" له‌سه‌ر دانا، كه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه و هه‌وادارانی ئه‌و كه‌سه ده‌توانن پرسیاری لێ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی بۆ هێلی هاتووه، له لایه‌ن ناوێكی نه‌ناسراوه‌وه پرسیار كراوه كه ئایا هیچ خوشك یان برایه‌كی هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا هێلی وێنه‌یه‌كی خۆی و خوشكه‌كه‌ی له ئارایشگای له‌ڤیۆن بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ری نووسیوه: ئه‌و له من بچووكتره، به‌ڵام پێش من هاوسه‌رگیری كردووه. ئه‌م قسه‌یه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك له گاڵته‌پێكردن ده‌چێت.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی هێلی و خوشكه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه، چونكه له وێنه‌كه‌دا هه‌موو شتێكی ئه‌و دوو خوشكه جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی زۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی هێلی بۆ جوانكاری ئاشكرا ده‌كات.
"هێلی له‌ڤ" ناوی ڕاستی هێلین عه‌بدوڵایه، له ساڵی 1988 له‌دایك بووه، له منداڵییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه، دواتر به یه‌كجاری هاته‌وه كوردستان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌شت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات. سه‌ره‌تا وه‌ك گۆرانیبێژ له‌ناو كورد ناسرا، به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه و چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و خاوه‌نی ئارایشگه و سه‌نته‌ری جوانكاری "له‌ڤیۆن"ی تایبه‌ت به ژنانه.