یه‌كێك له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی كرۆلایه كه بۆ ئه‌م ساڵیش كۆمپانیاكه نوێترین مۆدێلی لێ دروست كردووه به دیزاینێكی جیاواز كه سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ ڕاكێشاوه.
ماڵپه‌ڕی "
kbb" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی كرۆلای مۆدێل 2019ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكه به‌ته‌واوه‌تی شێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆڕیووه و دیزاینه‌كه‌ی كردووه‌ته پشت چه‌ماوه كه ئه‌مه‌یش شێوه‌یه‌كی نوێێه بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله.
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتویه‌تی، جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆدی ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌م گه‌وره‌تر كراوه هه‌میش پشته‌كه‌ی چه‌مێندراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزیشه‌وه زۆر به‌شێوازێكی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 200 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 2.0 لیتری و نرخه‌كه‌یشی 20 هه‌زار و 910 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.