سامر غه‌زبانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران بۆ په‌ره‌پێدانى كێلگه نه‌وتییه هاوبه‌شه‌كانى نێوانیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى نێوان بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران و سامر غه‌زبانى نه‌وتى عێراق باس له‌وه كرا عێراق و ئێران له كه‌رتى وزه په‌ره به پێوه‌ندى نێوانیان ده‌ده‌ن. له به‌شێكى قسه‌كانى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران گوتى "ئێمه پابه‌ند نابین به سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه"
دواتر سامر غه‌زبان گوتى"عێراق تا ئێسته له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانى نێوانیان".
دواتر وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى له باره‌ى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى دنیا گوتى "دابه‌زینى نرخى نه‌وت له دنیا وه‌ستاوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ره به‌ره به‌رز بێته‌وه".
له مانگى نۆڤێمبه‌رى رابردوو ، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌ینێ به خاڵى سفڕ. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى داوه‌ته وڵاتان له‌وه‌ى چیتر نه‌وت له ئێران نه‌كڕن، له‌كه‌رتى وزه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن، به‌ڵام رێى به عێراق داوه بۆ ماوه‌یه‌ك له كڕینى گازى سرووشتى و كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت.
جێى بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران گه‌یشته به‌غدا.