فرۆشی ئۆتۆمبێل له چاره‌گی سێیه‌می 2018، توانی به‌ربه‌ستی فرۆشی 70 ملیۆن تێپه‌ڕێنێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 100 ملیۆن ئۆتۆمبێل. به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندیش بێت ڤۆڵكسواگۆن زۆرترین فرۆشی هه‌بووه و دوای ئه‌ویش گرووپی نیسان و رینۆ، تۆیۆتاش بۆ ریزبه‌ندی سێیه‌م دابه‌زی.
تا كۆتایی ساڵی 2018 زیاتر له 100 ملیۆن ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر فرۆشراون.
گرووپی ڤۆڵكسواگنی ئه‌ڵمانی نۆ ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووه كه زۆرترین فرۆشه له‌سه‌ر ئاستی دنیا .
گرووپی نیسان و رینۆ به فرۆشتنی هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبێل له هه‌مان ماوه‌دا له ریزبه‌ندی دووه‌م دێن.
هاوكات گرووپی تۆیۆتا كه كۆمپانیاكانی تۆیۆتا و لێگزس و سیۆن له‌خۆ ده‌گرێت به ژماره‌یه‌كی كه‌متر پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریكی ڕیزبه‌ندی چواره‌می وه‌رگرتووه له فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیدا .
له ریزبه‌ندی پێنجه‌میشدا بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كۆمپانیای هۆندای كۆریای باشوور دێت، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئۆتۆمبێله‌كانی هۆندا خواستی زۆریان له‌سه‌ر بوو.
له‌سه‌ر ئاستی ئۆتۆمبێلی تاك، فرۆشی كۆمپانیای تۆیۆتا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت.
مارسیدس سی كڵاس بۆ فرۆشتن ریزبه‌ندی "20"یه‌مینی گرتووه.
لێره سه‌یرى ئه‌و ڤیدیۆیه بكه كه "وشه" به‌رهه‌مى هێناوه...